کۆڵبەرێکی تر لەئەنجامی دەسڕێژی گوللـەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لەناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆی سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوللـە کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، ئێوارەی دوێنێ، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆی سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.

کوڵبەرەکە ناوی محەمەد خەمی زادە-یە و تەمەنی ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆیە.

جێگای ئاماژەیە، لە هەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی تری کورد  بەناوی ڕەزا ئیبراهیمی گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵ خەڵکی گوندی کرکووش سەر بە شاری خۆی سەر بەپارێزگەی ورمێ-ی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان  تەقەی لێ کرا و کوژرا.

ک-ش