کۆڵبەرێکی کورد لەسەرسنووەکانی ڕۆژهەڵات بەسەختی برینداربوو

لەبەردەوامی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی تر لە بانەی ڕۆهەڵاتی کوردستان بە سەختى برینداربوو. ئەوکۆڵبەرە ئیستا لە نەخۆشخانەیەکى شارى سلێمانى لەژێرچاودێری پزیشکی دایە.

شەوی ڕابردوو لەسەرسنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە خاڵی سنوری هەنگەژاڵە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە، هێزە سەربازیەکانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی (ئەحمەد) خەڵکی گوندی (نەنور) بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی کۆڵبەر نیوز، برینی ئەو کۆڵبەرە زۆر قوولە و ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە، و لە ئێستا دا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی باشووری کوردستان لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

ک-ش