کەجەدە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) بە بۆنەی ساڵی ٢٠٢٠ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارن ساڵی ٢٠٢٠ ببێتەو ساڵی خۆشی، ئاشتی و دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) بە بۆنەی ساڵی ٢٠٢٠ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارن ساڵی ٢٠٢٠ ببێتەو ساڵی خۆشی، ئاشتی و دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) بەم شیوەیەیە:
"لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆردەستی و داگیرکەری گەیشتە لوتکە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی و دوورخستنەوە جێبەجێ کرا. داگیرکەران دەستوەردانیان لە دیمۆگرافیای ڕۆژئاوادا کرد. لەدژی سروشت و میراسی مێژوویی تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدران و بۆ هەموو مرۆڤایەتی ساڵێکی سەخت بوو.
لەگەڵ ئەم هەموو فشار و زۆردەستی و سیاسەتی لەناوبردن، بەڵام ساڵی ٢٠١٩ بوو بە ساڵی بەرخۆدان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هیوادارین لە ساڵی ٢٠٢٠ دا گەلانی شۆرشگێری کوردستان و تورکیا و دیموکرات و وڵاتپارێزان و رێکخراوەکانی ئەکتیف لەبەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە یەکێتی خۆیان بەهیز بکەن و بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشانەکەیان زیاتر بکەن. بە هیوای ئەوەی هەموو هێزە دیموکراتەکان چوار پارچەی کوردستان تێبگەن کە تاکە رێگای سەرکەوتن ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی یە. بە هیوای ئەوەی لە نیوان گەلانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لە سەر بناغەی ماف، دادپەروەری، یەکسانی ، دیموکراسی و ئازادی، یەکێتی هێزە نوێکان بەرەو پێشەوە دەڕوات و بە بروا و تێکۆشانمان دەبێتە ساڵی سەرکەوتن.
بروامان وایە ئازادی و دیموکراسی بە بەرخۆدان و تێکۆشان سەردەکەوێت، ئێمە ساڵی نوێ لە گەلەکەمان، گەلانی تورکیا، سوریا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو کۆمەڵگای نێودەولەتی پیرۆز دەکەین."
ف.ق