کەجەدە پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحی کرد
کەجەدە بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان کرد بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.
کەجەدە بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان کرد بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) لەبارەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی کوردستان و هەموو جیهانی مەسیحی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەدا هاتووە: "جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح کە ٢ هەزار ساڵە لەلایەن مەسیحییەکانەوە کە لە وڵاتەکەمان دەژین پیرۆز دەکرێت. ئێمە لەو باوەڕەداین کە جەژنی لەدایکبوونی مەسیح پەیوەندی نێوان بیروباوەڕە جیاوازەکان پتەوتر دەکات و دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی نێوان مرۆڤەکان.
بەو هەست و تێڕوانینەوە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی زاینی لە مەسیحییەکانی کوردستان و هەموو جیهانی مەسیحی پیرۆز دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی".