کەجەدە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیی کردەوە

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە –KCD) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس شەهیدکران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە یادکردنەوەکاندا بکات.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە –KCD) بە بۆنەی ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس شەهیدکران و ١٩ کەسیان منداڵبوون، ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی کەجەدە بەمشێوەیەیە:

"کۆماری دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی دامەزراندنی و تا ئێستا سیاسەتی دوژمنایەتی و توانەوەی لەدژی گەلی کورد بەڕێوەبردووە. کۆمەڵکوژی بێشوماری ئەنجامداوە. یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانەش لە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠١١ لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قلەبانی شرنەخ ئەنجامدرا.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣٤ گەنجی کورد پارچە پارچەکران. سەرۆکوەزیری ئەو کاتە لیدوانیدا و دانی بەوەدانا کە ئەو فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی داوە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کۆمەڵکوژیەکە بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو ئەنجامدراوە.

لەگەڵ ئەوەی ٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکە تێپەڕێوە، بەڵام تا ئێستا ئەوەی فەرمانیداوە و ئەوانەی فەرمانەکەیان جێبەجێکردووە، لێپرسینەوەیان بەرامبەر نەکراوە. هەروەها سەری لێپرسینەوەکانیان داخست و دۆسیەیەکی تریان لە دۆسیەکانی بکوژ نادیار زیاد کرد.

کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانەیە کە لەسەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە. دوای کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی هێرشی سەر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان زیاتر بوون. لە شار و ناوچەکانی سوور، جزیر، نسێبین، شرنەخ، گەڤەر، پرسوس، ئامەد، دیلۆک و شارەکانی تر کۆمەڵکوژی بێشوماریان ئەنجامدا. ئیتر ئاشکرابوو هەموو سیاسەتەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتدا ئەنجامدران. هێرشەکان لە چوارچێوەی پلانی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و شکاندنی ئیرادە و سیاستمی داگیرکەری سەردانەواندن ئەنجامدران.

بەڵام مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوەی پیشاندا هێرش و کۆمەڵکوژیەکان ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنن و ناتوانن رێگا لە بڕیاری گەلەمان کە خاونداریی لە ئیرادەکەی دەکات و بەهێزبوونی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بگرێت. بەو هۆیەوە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش بووەتە هیوایەک.

کاتێک سەیری مێژوو دەکەین کۆمەڵکوژی و تاوانی مرۆڤایەتی لە لایەن کێوە ئەنجامدرابێت دادگاییکراون. بکوژەکان هەرچەند دەرفەتی دەسەڵاتداری بەکاربهێنن، هەوڵ بدەن لە دادگاییکردن ڕزگاریان ببێت، بە تەئکیدی ڕووبەروی دادپەروەری و دادگا دەبنەوە.

هیچ کاتێک کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و کۆموڵکوژیەکانی تر لەبیری گەلەکەمان ناچن و ناتوانن لەبیرمان ببەن. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا لە چوار لای جیهان ڕاگەیەنراو بڵاودەکرێتەوە و هەڵوێستەکانی بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکی نیشانەی ئەوەیە داوا دەکرێت بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە دادگاییبکرێن و سزای خۆیان وەربگرن.

ئەم هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەییە لە ئەنجامی تێکۆشانی بە بڕیاری گەلەکەمان دروست بووە. ئێمە بڕوامان وایە بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە لە زودترین کاتدا دادگاییدەکرێن و سزای خۆیان وەردەگرین.

بەم بیر و هزرەوە ئێمە ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی جارێکیتر بە توندی شەرمەزار دەکەین. ڕەحمی خوا لە ٣٤ گەنجی ئێمە بێت کە شەهیدکرا. سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە خانەوادەکانیان و گەلەکەمان ڕادەگەیەنین و بانگەوازیمان ئەوە بە سەبرێکی گەورە تێکۆشانیان بەردەوام بکەن.

گەلەکەمان و ڕای گشتی نێودەولەتی پێویستی بە هێزەوە بەشداری لە چالاکی و ساڵیادی ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا بکەن. پشتگیری لەو خەباتەی دەکەین کە بۆ حەسابپرسین لە بەرپرسەکانی کۆمەڵکوژیەکە دەستپێکراوە و سڵاویان بۆ دەنێرین.

ف.ق