کەجەدەکە-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی پاریس بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی ١١ی تشرینی دووهەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی هەر سێ ژنە شۆڕشگێری کورد، بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا تیشک خرایە سەر تیرۆرکردنی هەر ٣ ژنی شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە بەر لە ٦ ساڵ لە پاریس تیرۆر کران و باس لەوەش کرا کە لە کەسایەتی تێکۆشانی ژنانی کورد دە، بەم کۆمەڵکوژییە، هێرش لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئەنجام دراوە. ئەمەش هێمای بەرچاوی تۆڕەیی دەوڵەتی تورکە لە بەرامبەر گەلی کورد. خودی ئەردۆغان فەرمانی ئەم کۆمەڵکوژییەی داوە. ئامانج ئەوە بوو کە کادیرانی دامەزرێنەری پەکەکە لە ناو ببرێن.     

'بوون بە سیمبۆلی هەموو ژنان'

لە بەیاننامەکەدا راگەیێنرا، کومەڵکوژی پاریس کە لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و تیکۆشانی ژنان ئەنجام درا، بێچارەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پیشان دەدات. بەم کۆمەڵکوژییە، ئەوانەی وایان زانی کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەهێنن خۆیان فریوداوە. سێ ژنی شۆڕشگێری کورد، لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا، بوون بە سیمبول و بوون بە نرخی مۆڕاڵ. سارا و رۆژبین و رۆناهی ئەمڕۆ نەک تەنها پێشەنگی تێکۆشانی ژنانی کوردن، بەڵکو سێ ژنی شۆڕشگڕن کە بوون بە سیمبولی بزوتنەوەی ژنان لە سەرتاسەری جیهان.  

لە بەیاننامەکەیدا کەجەدەکە-ئەوروپا تیشکی خستە سەر ئەوەی نە مێژوو و نە مرۆڤایەتی ناهێڵن ئەم کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکرێت. بۆ جێبەجێکردنی ئاواتی ئازادیی ساکینە و لەیلا و فیدانەکان و بۆ رۆشنکردنی راستییەکان و دادگاییکردنی بکوژان، سوورین لەسەر تێکۆشانمان.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا، بۆ بەبیرهێنانەوەی هەر سێ ژنی شۆڕشگێری کورد، لە ١١ی تشرینی دووهەم لە پاریس دەبن. سارا و رۆژبین و رۆناهی بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان شەهید بوون. بە سەدان هەزار کەس لەسەر رێچکەیان گەورە دەبن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە، ئێمە بە ناوی کەجەدەکە-ئەوروپا بانگ لە کوردستانییان و شۆڕشگێران و کەسانی دیمۆکرات و لایەنگرانی ئازادی ژنان دەکەین کە لە ١١ی تشرینی دووهەمدا لە پاریس بەشداری لە رێپێوانی یەکسانی و بەبیرهێنانەوەی هەرسێ ژنی شۆڕشگێریدا بکەن.

ز.ش