کەجەکە: بەدڵنیاییەوە ئاواتەکەی قازی محەمەد کە کوردستانێکی ئازادبوو بەدی دێت

ھاوسەرۆکایەتیی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە بەیاننامەیەکدا ٧٣ هه‌مین ساڵیادی لەسێدارەدانی قازیی محەمەد، پێشه‌وای کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و هاوڕێكانی ده‌كاته‌وه‌. کەجەکە دەستنیشانی کرد کە بەدڵنیاییەوە کوردستانێکی ئازاد مسۆگەردەبێت.

ھاوسەرۆکایەتیی ده‌سته‌ی بەڕێوه‌بەری کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە، ئەمڕۆ ٣٠ مارس/١٠خاکەلێوە، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد قازیی محەمەد وهاورێکانی، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

لە پەیامەکەی کەجەکەداهاتووە، " ئێمە قازیی محەمەد و هاوڕێکانی بەڕێز وحورمەتەوە وەبیردێنینەوە کە ٧٣سال لەمەوبەر لەمەهاباد لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتیی ئێرانەوە لەسێدارەدران. بەدڵنیاییەوە خەونی قازیی محەمەد وهاوڕێکانی کە کوردستانیکی ئازادبوو بەدی دێت.

لەبەردەوامی پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە"

" کۆماری کوردستان کە بەپێشەنگایەتی قازیی محەمەد لە مەهاباد دامەزرا، لەناو تێکۆشانی ڕزگاریی خوازیی گەلی کورد دا خاوەن پێگەیەکی گرینگە. لە ڕووی بونیاد نانی هزی نەتەویی گەلی کورد دا کاریگەرییەکی گەورەی هەیە و ڕێگەی بۆ تێکۆشەرانی دوای خۆیشی روناک کردووەتەوە. سیاسەتەکانی داگیرکەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە سەدەی ٢٠هەمدا بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆماری کوردستان. سیاسەتی هێزە ناوچەیی و دەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەدەی ٢٠هەمدا پشتگیریی خۆیدایە دەوڵەتی ئێران و ڕۆۆڵێکی گەورەی لە هەڵوەشاندنەوەی کۆماری کوردستاندا گێڕا.

چۆن هیچ بەرخۆدانێک بە فیڕۆ ناڕوات ، تێکۆشانی قازی محەمەد و هاوڕێکانیشی بەدڵ نیاییەوە بەفیڕۆناچێت. هەتاکو پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردان بکرێت ئەو بەرخۆدان بەواتاداردەبێت. بەپێشەنگی ڕێبەری ئاپۆ،پەکەکە ئەمڕۆ سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وجیهانی بەباشی شێکردووەتەوە و بەتێکۆشانی خۆیی ئەمڕۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە گەلێک کە پێشەنگایەتی سیاسەتی ناوچەکە دەکەن.بەڕێکخستن و تێکۆشان لەهەرچوارپارچەی کوردستان وجیهان ئەمڕۆ هێزێکی تێکۆشەروشۆڕشگێر دامەزراوە کە دەتوانێت ئاواتەکانی قازیی محەمەد بهێنێتە دی.

قازیی محەمەد وهاوڕێکانی ویستیان لەناوسنوورەکانی ئێراندا کوردستانێکی ئازاد دابمەزرێنن بەڵام بەهۆی دیکتاتۆری و نەبوونی دەرفەتی دیموکراتیک لەسێدارەدران.  لەئەمڕۆدا بەئاشکرا بەرچاوە کە ئیترناتوانن بەداری زۆرداری و فشارحەسرەتی ئازادی گەلی کورد لەناوبەرن. نوێ بوونەوەی پرۆژەکەی قازی موحەمەد و هاوڕێکانی کە تێکۆشانیان بۆ ئازادی دەکرد بووەتە کارکردن بۆ ئێرانێکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد. تاکەچارەسەری بۆ دەسەڵاتی ئێران وکورهەرئەوەیە.

له‌٧٣هەمین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی قازیی محه‌مه‌د-ی سه‌رۆك كۆماری كوردستان داوا لە دەسەلاتی ئێران دەکەین کە لەسەر بنگەی هەنگاوی دیموکراتیک کێشەی کەلی کورد چارەسەربکات و هەروەها لەسەرئەساسی برایەتی گەلان داوا لە کوردان دەکەین کە کوردستانێکی ئازاد بونیاد بنێن.

ک٠ش