گرووپی سێیه‌م له سلێمانی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مانگرتن له خواردن كه له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردبوو به‌رده‌وامه و گرووپی سێیه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مانگرتن له خواردن كه له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردبوو به‌رده‌وامه و گرووپی سێیه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا ماوه‌ی ٥ ڕۆژه مانگرتن له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره تا ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بێت. گرووپی سێیه‌م به درووشمی «سیسته‌می ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنین و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین» ئه‌مڕۆ ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد. مانگرتوان داوا ده‌كه‌ن گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی پێبێت.
s.m