گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوون.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوون.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار)ی بڵاوكرده‌وه. چالاكیی یه‌كه‌م ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووه‌م له سه‌ربازگه‌ی كۆرخان-ی سه‌ر به شاری ئیدر ئه‌نجام دراوه، چالاكیی دووه‌میش ڕۆژی ٥ی كانوونی یه‌كه‌م\١٤ی سه‌رماوه‌ز له گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ئه‌نجام دراوه.
دیمه‌نی چالاكییه‌كان:
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و ٢ چالاكییه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو:
چالاكیی گردی لێلیكان، باشووری كوردستان، ٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ٥ی كانوونی یه‌كه‌م له گردی لێلیكانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی لێلیكانن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.»
چالاكیی سه‌ربازگه‌ی كۆرخان، باسان، ئیدر ٢٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨
«له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیی هێزه‌كانی یه‌ژا ستار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو (KBDH)دا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووه‌م كاتژمێر ٩ له دژی سه‌ربازگه‌ی كۆرخانی ناوچه‌ی باسان-ی سه‌ر به شاری ئیدر چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا. له ٢ قۆڵه‌وه له سه‌ربازگه‌كه‌ی دوژمن درا و ده‌ستڕێژی له‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ش كرا كه ویستیان به‌هانای سه‌ربازگه‌كه‌وه بچن. له ئه‌نجامدا گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش درا، ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه گه‌ریلا) كوژران و كۆنترایه‌كیش بریندار بوو.»
s.m