گه‌ریلا له باشووری كوردستان گورزی له سه‌ربازانی توركیا دا
له گردی عه‌لی درێژ-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا.
له گردی عه‌لی درێژ-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «١٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٧ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ٧، هێزه‌كانمان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی عه‌لی درێژ، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی دوژمن بریندار بوو. هێزه‌كانی دوژمن دوای ئه‌و چالاكییه ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كرد.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «١٩ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٨ی سه‌رماوه‌ز له‌نێوان كاتژمێر ٢٠:٢٠ - ٢١:١٠ كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرای سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر گردی خه‌ره‌بۆل، گردی سه‌دام، گردی شه‌هید ده‌لیلا و شه‌هید ڕۆسته‌م له هه‌رێمی زاپ-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. هێزه‌كانمان ده‌موده‌ست وه‌ڵامیان دانه‌وه و كۆپته‌ره‌كان ناچار بوون له هه‌رێمه‌كه بكشێنه‌وه.»
s.m