ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ١ی كانوونی دووه‌م\١١ی به‌فرانبار دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له شرنا‌خ، جۆله‌مێرگ و ئیدر چالاكییان كردووه.
ده‌رباره‌ی ورده‌كاریی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه:
«كاتژمێر ١٢ی شه‌وی سه‌ری ساڵ هێزه‌كانمان له شارۆچكه‌كانی جزیر و سلۆپی سه‌ر به شرنا‌خ دژی بنكه‌كانی سوپای تورك به تاكتیك و ته‌كنیكی نوێی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان چالاكییان كردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له ڕێی ٥ ئامێری سیخووڕیی ئاسمانییه‌وه، ٢ بۆمب به‌سه‌ر بینای ئاسایشی جزیر، بۆمبێك به‌سه‌ر بینای جه‌نده‌رمه‌ی جزیر و ٢ بۆمب به‌سه‌ر لیوای هاجیلار-ی سلۆپی-دا خراونه‌ته خواره‌وه. ئامێره ئاسمانییه‌كانی گه‌ریلا توانیویانه ئامانجه‌كانیان بپێكن و سه‌ركه‌وتوو بن. زانیاریمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه هه‌رسێ چالاكییه‌كه كوژراو و برینداری دوژمنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ورده‌كاری زیانه‌كان زانیارییه‌كان ڕوون نه‌بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٢ی هه‌مان شه‌و هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی كۆردینه-ی ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ چالاكییان كردووه. له ئه‌نجامدا ڕه‌بایه و په‌ناگه‌كانی دوژمن كراونه‌ته ئامانج. هه‌ژماری كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
به ڕۆژ كاتژمێر ١٢ هێزه‌كانمان له ئیدر دژی سوپای تورك له سه‌ربازگه‌ی كۆرخان چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوانه گورز له ڕه‌بایه و قوله‌كانی دوژمن دراوه و قوله‌یه‌ك به‌ته‌واوی خراوه‌ته خواره‌وه و ٢ سه‌رباز كوژراون. دوای چالاكییه‌كه ئۆتۆمبێله‌زرێپۆشه‌كان هاتنه ناوچه‌ی چالاكییه‌كه، به‌ڵام سه‌ربازانی دوژمن كرانه‌وه ئامانج. هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێ كردن و ٢ سه‌رباز له یه‌كینه‌كانی دوژمن كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی گورزی كوشنده‌یان لێ درا، به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كانی جۆری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانیان له مه‌یدانه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌ڕی تایبه‌تی تورك هه‌واڵی درۆی داوه‌ته ڕاگه‌یاندنه‌كان و هه‌وڵی داوه چالاكییه‌كانی جزیر و سلۆپی و ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی ئیدر له ڕای گشتی بشارێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌ت ڕایگه‌یاندووه له جزیر و سلۆپی ئامێره ئاسمانییه‌كان نه‌خراونه‌ته خواره‌وه، به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانیان پێكاوه. هه‌روه‌ها له ئیدر-یش له چالاكییه‌كدا كه گه‌ریلا به تاكتیكی ئافرێنه‌ر ئه‌نجامی دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورك كوژراون، به‌ڵام مێدیای ئاكه‌په هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌نجامه‌كانی چالاكی پێچه‌وانه بكاته‌وه. گه‌له‌كه‌مان پێویسته گوێ نه‌داته هه‌واڵه درۆیه‌كانی دوژمن.»
s.m