گه‌ریلای یه‌ژا ستار هاڤین نسێبین له قه‌ندیل به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) مه‌دینه چه‌تین (هاڤین نسێبین) له قه‌ندیل به مه‌ڕاسیمێك به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) مه‌دینه چه‌تین (هاڤین نسێبین) له قه‌ندیل به مه‌ڕاسیمێك به‌خاكسپێردرا.
گه‌ریلای یه‌ژا ستار مه‌دینه چه‌تین (هاڤین نسێبین) كه ٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٢ی سه‌رماوه‌ز شه‌هید بوو، له شه‌هیدگه‌ی محه‌مه‌د قه‌ره‌سوونگوور له قه‌ندیل به مه‌ڕاسیمێك به‌خاكسپێردرا. چه‌تین كه ساڵی ١٩٧٦ له ناوچه‌ی نسێبینی مێردین له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٩١ چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه.
ته‌رمی چه‌تین به درووشمی «شه‌هید نامرن» له لایه‌ن ژنانه‌وه پێشوازی لێ كرا. هه‌ژمارێكی زۆری هاوڵاتییانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كرد. هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان شیلان شاكر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هید كرد.
شیلان شاكر گوتی، «گه‌ریلا چه‌تین به هێز و ئیراده‌ی خۆی به‌شداری له كار و تێكۆشان كرد. هه‌م له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هه‌م له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك تێكۆشا. له باكوور، ڕۆژاڤا و باشووری كوردستان سه‌ركه‌وتوانه خابه‌تی كرد. ئێمه تێكۆشانی ئه‌و بۆ خۆمان به‌بنه‌ما ده‌گرین.»
s.m