گژوگیایی چیاکانی کوردستان درمانی دەردانە

فرات ئوزەل ساڵانێکە گژوگیایی دەرمانی دەفرۆشێت. ئۆزەل دەلێت، مرۆڤ لەکوردستانیش لەگژوگیا دەرمان سازدەکات وبەو شیوەیە سەلامەتی خۆی مسۆگەردەکات.

لەکۆنەوە کوردەکان لەکوردستان لەگژوگیا دەرمان سازدەکەن وبەو شیوەیە خۆی لەنەخۆشین دەپارێزن. هاووڵاتییەک بەناوی فرات ئۆزەل ماوەی ١٠ساڵە لەچیاکانی کوردستان گژوگیا کۆدەکاتەوە و لەسەرعەرەبانەکەی خۆی دەیفرۆشێت وبەورەنگە بووتە هۆی چارەسەری هەندێک لەنەخۆشییەکان.

'کارەکەی من هەم خێرە وهەمیش چارەسەرییە'

ئۆزەل دەلێت، ئەوگژوگیایانەی کە لەچیاکانی کوردستان شین دەبن بۆچارەسەری گەلێک نەخۆشیی سوودیان هەیە و وتی، " من زۆرهەست بەخۆشحاڵی دەکەم کە کارەکەی من بووەتە هۆی تەندرووستی مرۆڤەکان. بەدلێکی خۆش گیادەفرۆشم. بۆئەوەی کە ئەم جۆرە گژوگیایانە لەقورئانی پیرۆزیشدا ناوی لێبراوە. خوای گەورە دەڵێت، مرۆڤی باش ئەوکەسەیە کە بۆکۆمەڵگە سوودمەندبێت. ئەوکارەی کەمن دەیکەم هەم خێرە وهەمیش دەرمانە بۆچارەسەری نەخۆشی، وهەمیش بژێوی ژیانی بنەماڵەکەمی پێ دابین دەکەم. لەئیستادا گژوگیاکانی من زۆرتر بۆنەخۆشی پەتاوهەڵامەتە. بەتایبەتی ئەوگژوگیایانەی من بۆچارەسەری بڕێک لەنەخۆشییەکانی هەناوباشە."

'گژوگیاکانی چیاکانی کوردستان دەرمانە'

ئۆزەل ئەوەی خستەڕوو، ئەوگژوگیایانەی کە لە شاخ ودەشتەکانی کوردستان شین دەبن بۆچارەسەری گەلێک نەخۆشی بەکاردێن. ئۆزەل ئەوەی هێنایەسەرزمان، دەرمانەهەرە باشەکان لەچیاکانی کوردستاندا شین دەبن ووتی، " لەبەر ئەوەیە کە کورد هەمووکات گژوگیاکانی چیاکانی کوردستان بۆچارەسەری نەخۆشیی بەکاردەهێنێت. بەڵام بەداخەوە لەئیستادا ئێش وئازاری جۆراوجۆر زۆرتردەبێت وتائیستا دەرمانی تایبەت بۆچارەسەری ئەونەخۆشیانە نەدۆزراوەتەوە. پزیشکی ئیستا خۆی لە ژینگە دوورکردووەتەوە. دەرمانی شیمیایی بەکار دەهێنن. ئەوەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی زۆرتر. زیاترلە١٠سالە من گژوگیای چیاکانی کوردستان کۆدەکەمەوە ودەیفرۆشم، هەرکەسێک لای من دەرمانی وەرگرتووە دواترسپاسی کردووم. من هیچکات ناچم بۆ نەخۆشخانە وبەوگژوگیایانە تەندروستی خۆم دەپارێزم."

'هەرکەسێک جارێک لای من گیای بردبێت دووبارە دێتەوە'

ئۆزەل کەبژێوی ژیانی خۆی لەڕێگەی فرۆشتنی گژوگیا دابین دەکات، بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە خەریکی ئەمکارەیە شارەزاییەکی باشی لەگژوگیاکان وتایبەتمەندییەکانی بەدەستی هێناوە وتوانیویە نەخۆشی.هەزاران کەس چارەسەربکات. ئۆزەل دەستنیشانی کرد، ئەوکەسانەی کە بۆچارەسەری نەخۆشییەکان-یان سەردانی ئەویان کردووە تائیستا هیچ گلەییەکیان نەبووە و ئەوکەسەی کە جارێک هاتووە بووەتە کڕیاری هەمیشەیی من و وتی، " شێوازەی چارەسەری بەگژوگیا لەکۆنەوە لەلایەن خەلکانێکەوە بەکارهاتووە وئیستاش بەردەوامە. بنەماڵەی من لەکۆنەوە خەریکی ئەم کارەن ونەخۆشی سەدان کەسیان چارەسەرکردووە. منیش ویستم ئەم کارە درێژە پێبدەم وهەمیش ببێتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆم."

ک-ش