گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی لە هەفتانین و خواکورک بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکان ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

"هێزەکانمان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا کاتژمێر ٦:٣٠ لە ناوچەی شەهید شێخمووسی هەرێمی هەفتانین لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی هەفتانین دا لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە ٥ لاوە لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. هێزەکانمان توانیان بچنە ناو سەنگەری دوژمن. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەنگەری دوژمن لەناوبران و بە پێی زانیاریەکان ١٣ سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکە بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە. یەکینەکەمان دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا لە ١٤ی کانونی یەکەمدا کاتژمێر ١٥:٤٥ هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لە گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای تورکی داگیرکەر کوژرا و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی گواستەوە.

ف.ق