گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی لە حەفتەنین بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٩ی تشرینی دووهەم لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجامیان داوەو لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا.
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٩ی تشرینی دووهەم لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجامیان داوەو لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا.
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە بارەی چالاکییەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەڕی حەفتەنیندا، کە لە ناوچەی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پارستنی میدیا بەردەوامە، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆنفڕانسی گەورە لە ٢٩ی تشرینی دووهەم، کاتژمێر ١٤:٠٠ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر کوژرا."
ز.ش