گەریلا لە چەندین ناوەند گورزی قورسی لە ئەرتەشی تورکیا دایەوە

گەریلاکانی هەپەگە لە، شەمزینان، چەلێ، کەربۆران، بارزان و سەمسور، لە دژی ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا، چالاکی کاریگەریان ئەنجام داوە، کە بەهۆیانەوە کوژرانی لانی کەم ٦ سەرباز پشتراست کراوەتەوە و سەنتراڵێکی وزەی کارەبای تایبەت بە ئەرتەشی تورکیاش خاپور کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕایگەیاند: " لە ٦-۷ی حوزەیراندا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان پیرۆز و ئاگری، گەریلاکانیان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان و بارزانی باشوری کوردستان چالاکیان قورسیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا ئەنجام داوە و بەهۆیانەوە لانی کەم ٦سەربازی دوژمن کوژراون".


لە بارزان و جۆلەمێرگ گورزی قورس لە دوژمن دراوە و ٥ سەرباز کوژراون


هەپەگە، ئاشکرای کردوە: " لە ڕێککەوتی ٦ی حوزەیراندا، سەعات ۱٦:۰۰ی پاشنیوەڕۆ، لە دژی سەربازانی داگیرکەر لە ماواتای سەر بە دەڤەری گۆڤەندی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، گەریلا چالاکیان ئەنجام داوە. بە هێندەی زانراوە، لە ئاکامی چالاکییەکەدا سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە". هەمان ڕۆژ لە سەعات ۱۸:۰۰ی ئێورەدا، لە دژی سەربازنی داگیرکەر لە گردی مەرگانیشی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ گەریلا چالاکیان ئەنجام داوە و تێیدا، سەنگەرەکانی دوژمن خاپور کراون و لانی کەم ٤ سەرباز کوژراون.

لە برادۆست و بارزان باشوری کوردستان سەربازێک کوژراوە

لە سەعات :۰٦:۳۰ی سەرلەبەیانی ۷ی حوزەیرانیشدا، هێزەکانی گەریلا لە گردی بەیراکی سەر بە دەڤەری برادۆست و بارزانی باشوری کوردستان، چالاکیان لە دژی هێزەکانی دوژمن ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.


لە کەربۆران سەربازگەیەک کراوەتە ئامانجی چالاکی

هەپەگە بڵاویکردوەتەوە، لە سەعات ۰٨:۰۰ی شەوی ٥ی حوزەیراندا، لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین، گەریلا لە دژی سەربازیەکی ئەرتەشی تورک لە گوندی خەلیلا چالاکی ئەنجام داوە و بەهۆیەوە بارەگاکان و سەنگەرەکانی ناو سەربازگەکە گوزری زۆر قورسیان لێ دراوە و بەشێکیان خاپور کراون. بەڵام لە بارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمنەوە زانیاریەکی تەواو بە دەستنەخراوە. لە پاش چالاکییەکە ئەرتەشی تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە، بەڵام بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.

لە سەمسور ناوەندێکی وزەی کارەی ئەرتەش خاپور کراوە

هەپەگە درێژەی دەداتێ و ڕایدەگەیەنێت: " لە ڕێککەوتی ۳۰ی ئایاری ڕابردوو، لە گوندی کرۆڤای دەڤەری ئۆسمان سەبری پارێزگای سەمسور، گەریلا لە دژی سەنتراڵێکی وزەی کارەبا کە تایبەتە بە ئەرتەشی تورک چالاکییەکی مەزنی ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەنتراڵەکە بە تەواوەتی خاپور کراوە.

 

هـ.هـ