گەریلاکانی یەژا-ستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و ساڵی ٢٠٢٠-یان لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و کەسوکاری شەهیدان و بە گشتی گەلی کوردی وڵاتپارێز پیرۆز کرد.
"ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گەریلا دەبێتە ساڵی هەنگاوە نوێکان"
روکەن کۆچەر گەریلای یەژا-ستار رایگەیاند ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گەریلا دەبێتە ساڵی هەنگاوی نوێ و وتی:" ساڵی ٢٠١٩ بۆ گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان ساڵێکی قوڕس و سەخت بوو. ساڵێکی وەها بوو کە هێرشە داگەرییەکانی فاشیزمی تورک پەرەی سەند و لە دژی ئەمەش خۆڕاگرییەکی مێرژووی بەڕێوە چوو. دەوڵەتی تورکی فاشیست هەرەشەی ئەوەی کرد کە لە ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بە گەریلا دەهێنن و ناهێڵێت لە زستاندا خۆی جێگیر بکات. هەم لە دژی باشوری کوردستان و هەم لە دژی رۆژاوا و باکوردی کوردستان شەڕێکی گشتگیری بە مەبەستی لەناوبردن بەڕێوە بەرد. دەولەتی تورکی فاشیست بە هەموو دەرفەتە تەکنیکییەکانەوە ویستی ئەمە بە ئەنجام بگەیێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، ویستی بە هۆکارەکانی شەڕی دەروونی، بڕواو هیواکانی گەل تێک بشکێنێت و بەو رێگەیەوە ئەنجامێک بەدەست بهینێت.
بەڵام هیچ کات کۆتایی بە پەکەکە نەهات. لە ئێستا بەدواشەوە کۆتایی پێنایەت. ئێوەش دەبینن، ئێمە زۆر بە هێزەوە پێ دەنێینە ساڵی ٢٠٢٠ەوە. فشارەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی گەلەکەمان تێک دەشکێنین و تێکۆشانی خۆشمان بەردەوام دەکەین. ئێمە باش دەزانین کە فاشیستی تورک دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٠ گەلی کورد لەناو بەرێت و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. ئێمەش لە دژی هێرشەکانی لەناوبردن و کۆمەڵکوژییەکان، بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوامی دەدەین بە تێکۆشانی گەریلا.
"ئێمە بەو هێزەی هەمانە دەتوانین سەرکەوین"
من ئەم بانگەوازییە ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەم؛ پێویستە ئاگاداری راستییەکانی دوژمن بین و نەبین بە ئامرازێک بۆ شەڕی دەروونیی دوژمن. پێویستە بڕوا بە شەڕی دەروونیی دوژمن نەهێنین. یەکڕیزی خۆیان بونیاد بنێن. ئێمە بەو هێزەی هەمانە دەتوانین رێبەرەکەمان و کوردستان ئازاد بکەین و دوارۆژێکی ئازاد بونیاد بنێین و پێشکێشی رۆڵەکانمان بکەین."
"پێویستە گەلەکەمان بڕوا بە ئامرازەکانی شەڕی تایبەت نەهێنێت"
سۆرخوین باران گەریلای یەژا-ستاریش تیشکی خستە سەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد و گەلی کورد ساڵێکی گرنگ بوو، وتیشی ئەوان بە گەرم و گوڕیی ساڵی ٢٠١٩ پێیان نایە ساڵی نوێوە و ئەمساڵیش دەبێتە ساڵی ئازادیی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان.
باران وتی:" ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ. لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بزوتنەوەکەماندا، ئێمە خۆمان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە کردووە و بۆ تۆڵەسەندنەوەی گەلەکەمان و رۆڵەکانی کورد کە لە هەموو پارچەکانی کوردستان شەهید بوون، ئێمە خۆمان پسپۆر دەکەین و بە هێزێکی نوێوە خۆمان بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەکەین. وەکو ساڵانی رابردوو، سوپای تورکی فاشیست و داگیرکەر هێزی نییە کە لە دژی ئیمە بوەستێتەوە. بۆیە بە هەموو قوڕساییەکی خۆیەوە گرنگی دەداتە بواری تەکنیکی و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی دەیەوێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.
گەریلاکانی کوردستان هەموو ساڵێک بۆ دۆست و دۆژمنەکانیان ئەوەیان سەلماند کە کۆتاییان پێنایەت. زیهنییەتی فاشیست کە ئەمەی بینی بە رێگای راگەیاندنەکانیاوە وتیان، 'کۆتاییمان بە گەریلا هێنا' و بەم شێوەیە شەڕی دەروونییان لە دژی گەلەکەمان پەیرەو کرد. ئێمە بە ناوی شەڕڤانانی ئازادیی ئەم گەلەوە دەتوانین بڵێین، پێویستە هیچ کەسێک نەکەوێتە داوی ئامرازەکانی شەڕی تایبەتەوە. هەروەها دەڵێین، ئێمە هەمیشە هەبووین و لە ئێستاش بەدواوە هەمیشە دەبین و دەمێنین. تا ئەو رۆژەی رێبەر ئاپۆ و کوردستان ئازاد نەبێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانە شەرەفمەندانەیەدا."
"ئەم ساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن"
مزگین دلبرین گەریلای یەژا-ستاریش دەلێت:" ساڵی ٢٠٢٠ دەکەین بە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان. ساڵی ٢٠١٩ بوو بە ساڵی خۆڕاگریی. ئەمساڵیش دەبێتە ئەو ساڵەی کە خۆڕاگریی دەگوازرێتەوە بۆ سەرکەوتن. دەبێتە ساڵێکی وەها کە بارودۆخی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ برەخسێت. ئێمەش وەکو گەریلا خۆمان لەسەر ئەم بنەمایە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە دەکەین. بۆ ئەمەش تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین و سەر دەکەوین. بۆ تۆڵەسەندنەوەی رۆڵەی گەلەکەشمان کە شەهید بوون، تێکۆشانمان بەگوڕتر دەکەین. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە خۆمان بە رێگای پەروەردەوە بەهێزتر دەکەین و خۆمان بۆ ساڵی خۆڕاگریی ٢٠٢٠ ئامادە دەکەین."
ز.ش