گەل وگەریلا پێکەوە گۆشەگیری دەشکێنن

گەریلاکانی پەکەکە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێی لە گەلی کورد، دەستنیشانیانکرد ،" ئەمساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن."

گەریلاکانی هەپەگە دونیا ئارارات و سیپان چیا کە لە ناوچەی برادۆست لەدژی هەوڵدانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا تێکۆشان دەکەن، هاتنی ساڵی ٢٠١٩یان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، گەلی کورد و بەرخودێرەکانی ناوزیندانەکان پیرۆزکرد.

ئەو دوو گەریلایە بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و دەستنیشانیانکرد کە ساڵی ٢٠١٩ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن.

گەریلای پەکەکە دونیا ئارارات بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد وئاوەها ئاماژەی بە ئامانجەکانی گۆشەگیری کرد،"  ئامانج لە گۆشەگیرییە بێ ئیرادە کردنی سەرۆکایەتییە. بەڵام هیچکات ناگەنە ئامانجی خۆیان. ڕێبەرئاپۆ ڕێبەرێکی ئاوەهایە کە لە منداڵییەوە خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزبووە.ئیستاکە لە ئاستێکدایە کە بەهەزاران هەڤاڵ ئامادەنە کە گیانیان بۆ سەرۆکەکەیان فیدابکەن."

سیپان چیا یەکێکی ترلە گەریلاکانی وەبیری هێنایەوە کە بە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٩ وە گۆشەگیرییەکی قوورس لەسەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەڕێوەدەچێت و وتی، " چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستی پێکردووە، لەسەرئەو بنەمایە هێرش دەکرێتەسەر خاکی باشووری کوردستان. ژمارەیەکی زۆرلە هێزەکانی دوژمن کوژراون. ترسێکی تۆقێنەرکەوتووەتە ناودڵی سەربازانی دوژمن. سەرەڕای ئەوهەموو کەرەستە پێشکەوتوو سەربازییە کە لەبەردەستیاندایە لەشوینی خۆیان چەقیون، ئەویش بەسایەی خولقێنەری وبەرخۆدانی گەریلایە.

ئەوگۆشەگیرییە لەسەرڕێبەرئاپۆ دەبێتە هۆی سەختتربوونی شەڕ. تاکەچارەسەری لەئیمڕالییە، کلیلی چارەسەری ڕێبەرئاپۆیە. ئەم گۆشەگیرییە بەتێکۆشانی گەل وگەریلا تێک دەشکێت. سیاسەتی سڕێنەوە وئینکارهەڵدەوەشێتەوە. ئەمساڵ دەبێتە سالی سەرکەوتن."
ک-ش