گەنجانی باشور گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان ئیدانەکرد
گەنجانی وڵاتپارێزو ژنانی گەنجی تێکۆشەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد و ڕایانگەیاند، کە چالاکیەکانی ئەوان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت.
گەنجانی وڵاتپارێزو ژنانی گەنجی تێکۆشەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد و ڕایانگەیاند، کە چالاکیەکانی ئەوان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت.
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بە ڕاگەیەندراوێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد.
گەنجان جەختیان کردەوە، کە ئەوان لەدژی ڕێککەوتنی ئاکەپە و مەهەپە بۆ قورسکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان، چالاکیەکانیان بەردەوام دەکەن تا شکاندنی گۆشەگیری.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، کە گەنجانی باشوری کوردستان بەهیچ شێوەیەک گۆشەگیری قبوڵ ناکەن و لە دژی ئەم گۆشەگیرییە تێدەکۆشن.
چالاکیەکە بە دروشمی"بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
ب.ش