گەنجانی باشووری کوردستان دژی داگیرکاریی داوای سەرهەڵدان دەکەن

بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێز لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، بانگەوازی سەرهەڵدان دەکەن.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە دژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، لە ناوەندی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و تێیدا لێدوانێکیان بڵاوکردەوە. لە لێدوانەکەیاندا کە لەلایەن تەوار عادلەوە خوێندرایەوە، هاتووە "دەم دەمی ڕاپەڕینە دژ بە داگیرکاریی".

بێدەنگی لە بەرامبەر داگیرکاری خیانەتە

تەوار عادل بە بیریهێنایەوە، کە سیاسەتەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامییان هەیە و وتی "سوپای تورکیا لەلایەکەوە هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و لەلایەکی تریشەوە بە چەکەوە دەکەوێتە ناو گوندەکانمانەوە. لەم قۆناغەدا، لە دژی داگیرکەر کە دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات، دەستکەوتەکانمان لەناو ببات، گومان دروست دەبن. بۆیە ئێمە بانگەوازی لە گەلی کورد بە گشتیی و گەلی باشوور بە تایبەتیی دەکەین کە بێدەنگ نەبن و دژ بەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا ڕاپەڕن. بێدەنگیی لەبەرامبەر هێزەکانی داگیرکەردا خیانەتە لە گەل و مێژوو".
 
کات کاتی جموجوڵە

لە بە شێکی دیکەی لێدوانەکەدا هاتووە " کات کاتی ئەوەیە کە ئێمە بڕژێنە ناو مەیدانەکان و نابێت بهێڵین کە داگیرکەران لەسەر خاکمان بمێننەوە. ژنان و کوڕان و کچان، دەبێت ئێمە هەیبەت و نامووسی خۆمان بپارێزین و پێشەنگایەتی کۆمەڵکە بکەین دژی داگیرکاری. ئەگەر کەس ئێمە نەپارێزێت، دەبێت ئێمە بە ڕۆحی و جەسەی خۆمان خاک و گەلەکەمان بپارێزین.

دژ بە داگیرکاریەکان ئێمە بێدەنگ نابین

لە لێدوانەکەدا خەجت لەوە کرابووەتەوە، کە ئەوان وەک گەنجان دژ بە داگیرکاریەکان بە بێدەنگیی نامێننەوە و وتراوە " ئێمە لە دژی داگیرکاریەکان بێدەنگ نامێنینەوە و بە تووڕەیی خۆمان دژی دوژمن دەوەستینەوە و هیچ هێزێکیش ناتوانێت ڕامانبگرێت. کات کاتی بێدەنگیی نیە. بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی لەسەر شانی ئێمەیە و ئێمەی گەنجان بۆ بەجێهێنانی ئەو بەرپرسیارێتییە ئامادەین. ئێمەی ژنانی گەنج، هەروەک چۆن دژ بە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوا پەیوەستی نێو بەرخۆدان بووین، ئاوەهاش دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا کە هاتوونەتە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە، بەرخۆدان دەکەین".

فـ.خ
هـ.هـ