گەنجانی وڵاتپارێزی بۆکان داوا لەگەنجان دەکات بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن

گەنجانی وڵاتپارێزی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگرتە ڤیدیۆییەکدا داوا تەواوی کۆمەڵگە دەکەن کە بەرخۆدانێکی سەرتاسەری دەستپێبکەن. گەنجانی وڵاتپارێزی بۆکان پشتیوانی خۆیان لەمانگرتنەکەی لەیلاگیۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپە راگەیاند.

کۆمیتەی گەنجانی وڵاتپارێزی شەهیدعاکیف-ی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتە ڤیدیۆییەکدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە مانگرتن لەخواردن لەکوردستان ودەرەوەی وڵات،بانگیان لەگەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە لە بۆ وەدیهێنانی داهاتوویەکی ئازاد ودیموکراتیک تێکۆشانی خۆیان فراوانتربکەن.

لەپەیانەکەی کۆمیتەی شەهید عاکیفی شاری بۆکانداهاتووە، " ئێمەوەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان پشتیوانی خۆمان لەچالاکی مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلاگیوڤەن کە ٥٠ڕۆژی تێپەڕاندووە دەکەین و سڵاوبۆ تەواوی ئەو چالاکانە دەنێرین کە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. ئێمە جارێکی ترپشتیوانی خۆمان لەخەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان رادەگەێنین."

لەبەشێکی ترلەپەیامەکەدا هاتووە، ئێمە لە قۆناغێکی مێژوویی وهەستیاردا بەسەردەبەین کە شەڕێکی گەورە بەسەرگەلەکەماندا سەپاوە. ئەرکی هەرگەنجێکە کە جێگەی خۆی لەم بەرخۆدانە میژووییەدابگرێت.

لەکۆتایی پەیامەکەی کۆمیتەی شەهید عاکیف-ی بۆکان هاتووە: " هەمووکەس باش بزانێت کە بەرخۆدانی ئازادی گەلی کورد پشتی بەئیرادەی گەلەکەی بەستووە و نیشانیان داوە کە هیچ هێزێک ناتوانێک پێش بە کورد بگرێت بۆ گەیییشتن بەئازادی."

ک-ش