گەنجانی کەرکووک دەستگیرکردنەکانی سلێمانی ئیدانە دەکەن
گه‌نجانی وڵاتپارێز له که‌رکووک دەربارەی ده‌ستگیرکردنی گه‌نجانی وەڵاتپارێز لەسلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لێدوایاندا. گەنجان دەستگیرکردنەکان وهەڵوێستی یەکیتی-یان ئیدانەکرد.
گه‌نجانی وڵاتپارێز له که‌رکووک دەربارەی ده‌ستگیرکردنی گه‌نجانی وەڵاتپارێز لەسلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لێدوایاندا. گەنجان دەستگیرکردنەکان وهەڵوێستی یەکیتی-یان ئیدانەکرد.
دوێنێ لە شاری سلێمانی نزیکەی ١٠٠ کەس دەستگیرکران، کە زۆربەیان گەج بوون و ویستیان دژی هێرشەکانی تورکیا خۆپیشادا بکەن، ئەمڕۆش لەسەرئەو دەستگیرکردنانە گەنجانی وڵاتپارێز لە کەرکووک لێدوایان دا.
ئامه‌د که‌رکووک، ئه‌ندامی گه‌نجانی وڵاتپارێز له که‌رکووک، لێدوانەکەی خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو: وه‌ک گه‌نجانی وڵاتپارێز که ڕێکخراوێکی فه‌رمین له کوردستان، بڕیارماندا به ئه‌نجامدانی چالاکیه‌ک دژی ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه له زیندانی ئیمڕاڵی، هه‌ربۆیه به شێوازێکی مه‌ده‌نیانه چالاکی خۆمان ڕێکخست له به‌رده‌م شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که‌ی شاری سلێمانی.
ئه‌وەش هاتبوو: "به‌بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، که ئایا ئه‌و چالاکیه ڕێگه پێنه‌دراوه یان پێمان بڵێن شوێنه‌که چۆڵ بکه‌ن، له‌ناکاوێکدا ئاسایشی سلێمانی که سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه ته‌واوی ئه‌و نه‌وچه‌یه‌یان کۆنتڕۆڵ کرد، که ژماره‌ی ئه‌و ئاسایشانه و ئۆتۆمبێله‌کانیان چوارهێنده‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌بوون".
ئه‌وه‌ش خرایەڕوو، لەو ڕەشبگیرییەدا ٩٧ کەس دەستگیرکران، کە ٣٠ کەسیان ژنن و چوار کەسیشیان ڕۆژنامەوانن.
له کۆتایشدا گه‌نجان وتیان: هیوادارین یه‌کێتی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی له باشووری کوردستان هه‌یه‌تی و ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌ستیه‌وه ماوه خاوه‌نداری لێبکات به شێوازێکی دیموکراتیانه.
ک-ش