یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە
یادی سیاسەتمەدارانی ژن یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە کە لە سلۆپی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا شەهید بوون.
یادی سیاسەتمەدارانی ژن یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە کە لە سلۆپی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا شەهید بوون.
سێڤێ دەمیر ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دەبەپە، فاتما ئویار ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و پاکیزە نایر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سلۆپی کە لە ناوچەی سلۆپی شرنەخ لە بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەرایەتیدا لە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ دا هەوڵیاندا لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر بڕۆن و لە لایەن هێزەکانی ئاکەپەوە شەهیدکران، لە ٤مین ساڵی شەهادەتەکەیاندا یادیان کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەکە لە لایەن ڕێکخستنی هەدەپەی سلۆپی ئەنجامدرا.
دایکی ئویار و دایکی نایر بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. هەروەها لەگەڵ ئەبرو گونای و حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتارانی هەدەپە زۆر کەس بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
دایکی سێڤێ دەمیر لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە گەلی کورد بۆ ئازادی دەست لەناو دەست بنێت و تیکۆشان بکات. لە ساڵی نوێدا کورد سەردەکەوێت. گەلی کورد ئازاد دەبێت. دەمانەوێت دادپەروەری، ئارامی و ئاشتی دروست ببێت. نامانەوێت کەس بمرێت و ئاشتیمان دەوێت. دایکان پێویستە بۆ ئاشتی کار بکەن.
ئەبرو گونار پەرلەمانتاری هەدەپەش قسەی کرد و وتی، "کۆمەڵکوژی سلۆپی بەردەوامی کوشتنی سێ سیاسەتمەداری کوردە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس و لە هەموو جێگەیەک ژنانی ئازاد ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.
گونای ڕایگەیاند، قسەکردن بەش ناکات کە باسی سێ هاورێکانمان بکەین. بە ڕێزەوە سەرمان بەرامبەریان دادەنەوێنین."
ف.ق