پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ٨ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩\١٨ی به‌فرانبار یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بینای مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی له شاری كه‌ركووك هه‌ڵكرد، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دواداهات.
به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت ده‌موده‌ست دژایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ڕاگه‌یاند و داوایان كرد ئاڵاكان دابگیرێن. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركووك ناده‌ستووری و ناقانوونییه، پێویسته دابگیرێن.
ئه‌مڕۆش یه‌نه‌كه ئاڵای هه‌رێمی له‌سه‌ر بینای كۆمیته‌كانی له شاری كه‌ركووك داگرت. ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر بینای مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌نه‌كه له كه‌ركووك ئاڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه.
ڕەوەند مەلا مه‌حموود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌نه‌كه له كه‌ركووك به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «هەرکەس و لایەنێک ناڕازییە لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەتوانین لە دادگه‌ی ئیتحادی ئەم بابه‌تە یەکلایی بکەینەوە.» گوتیشی، «ئێمە حیزبێکی کوردی عێراقین، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگه‌کانمان دەستووری و یاساییه، تا ئێستا هیچ پێکهاتەیەک بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەرنەبڕیوە.»
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌نه‌كه ڕاشیگەیاند: «ڕاکان جبووری پارێزگاری كه‌ركووك بەوەکالات دژایەتی خۆی بۆ ئەو بابه‌تە دەربڕیوە، ئه‌و ئەگەر سێبەرێک هەبێت بۆ کورد حەز دەکات بیڕوخێنێت، ئێمە چاوەروانی خێر لە ڕاكان جبووری ناکەین.» ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، «هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشانە پارێزگاری کەرکووکە، ئەو پۆستە پشکی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هۆکاری ئەوەی ئەو پۆستەش لەدەست کورد نییە لایەنێکی کوردییە.»
s.m