یوکسەکداغ: بەرخۆدان دەکەین، ئەوان دەیدۆڕێنن
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە کە لە چوارچێوەی داوای 'بێڕێزیکردن بەرامبەر سەرۆک کۆمار' دادگایی دەکرا، سزای پارەی بەسەردا سەپێنرا.
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە کە لە چوارچێوەی داوای 'بێڕێزیکردن بەرامبەر سەرۆک کۆمار' دادگایی دەکرا، سزای پارەی بەسەردا سەپێنرا.
دانیشتنی بڕیاردان لەسەر داوای 'بێڕێزیکردن بەرامبەر سەرۆک کۆمار' کە لە دژی فیگەی یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە درابوو، بەڕێوە چوو. یەکسەکداغ بە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنی حەفتەمین دادگای سزاکانی ناوچەی ئاسلیی شاری وان کرد. لە دانیشتنی دادگاییەکەدا پارێزەری طەییب ئەردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکپارتیش بەشدار بوو.
یوکسەکداغ لە دانیشتنەکەدا وتی، فکرێک و راستییەک بە دەیان ساڵیش لە زیندانەکاندا بمێنێتەوە، ناتوانرێت سزا بدرێت. ئەم رێبازە بە دەیان جار لە مێژوودا تاقی کرایەوە، بەڵام هیچ کاتێکیش سەرکەوتوو نەبوو. بگرە گەل هەمیشە لە پشتی پارتەکەی مایەوە. راستییەکان هیچ کات ون نابن و سزا نادرێن. ئێمە لە دژی زاڵمەکان لە خۆڕاگریدا دەبین. ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبین، ئەوان سەردەکەون. ئێمە و گەلەکەمان هەمیشە خۆڕاگر دەبین و ئەوان ژێر دەکەون. کۆشک رۆژێک هەڵدەوەشێتەوە و ئەوانەی حکوم دەکەن، لە ژێریدا دەمێننەوە.
لیژنەی دادگاکە بڕی هەزار و ٧٤٠ لیرەی تورکی وەک سزا بەسەر یوکسەکداغدا سەپاند.
ز.ش