یەپەسە بەرپرسیارێتیى چالاکییەکەى رحای لە ئەستۆ گرت

یەکینەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە) بەرپرسیارێتیى چالاکییەکەى ١٣ی ئابی لە رحا لە ئەستۆ گرت. چالاکییەکە لە دژی کارگەیەکى دروستکردنى ماددەى تەقەمەنی و کەلوپەلی ئیلکترۆنى ئەنجامدرابوو.

یەپەسە لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە:

"یەکەى تۆڵەسێنى شەهید چیاگەر هێڤی لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٢ی گەلاوێژ لە رحا لە دژی کارگەیەکى دروستکردنى ماددەى تەقەمەنی و کەلوپەلی ئیلکترۆنی چالاکییەکی سابوتاژیان بە تاکتیکى شۆڕشگێڕی و ستراتیژیى شۆڕشگێڕی ئەنجامدا".

لە راگەیاندراوەکەى یەپەسەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی چالاکییەکەوە کارگەکە ئاگری تێبەربووە و لە ئەنجامدا کارگەکە سوتاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە ئەو چالاکییەمان بۆ بەرزراگرتنى یادی فەرماندەى ئەفسانەیى بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری، فەرماندە چیاگەر هێڤی ئەنجامداوە".

ژ.ت