یەپەسە – ژن لەدژی داگیرکەری لە ٥ شار چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارژین ئامەدی یەپەسە لە ٥ شار لەدژی داگیرکاری چالاکیان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەر کوردێک پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕی خۆپاراستن بکات."

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارژین ئامەدی یەپەسە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵە لەدژی داگیرکەر و نۆکەران' و لە دژی هێرشی داگیرکەری لە حەفتانین، چالاکیان ئەنجامداوە. باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان لە ئەستەنبوڵ، مەڕەش، ئیزمیر و چۆروم چالاکیان ئەنجامداوە و لەدژی داگیرکەری پەیمانی بەرخۆدانیانداوە.

کارگەی ئاکەپەییەکان لەناوبرا

لەبارەی وردەکاری چالاکیەکە ئەم زانیاریانە بڵاوکرایەوە:

"ئەندامانی یەکینەکەمان لە ٢١ی حوزەیراندا لە ناوچەی دولکادیرئۆغلۆی مەڕەش نیوەڕۆ لەدژی کارگەی جلوبەرگی کەسانی ئاکەپەیی چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا کارگەکە سووتێنرا.

لە ٢١ی حوزەیرانیشدا سەرلەئێوارە ئەندامانی یەکینەکەمان لەسەر ڕێگای مەڕەش و دیلۆک لەدژی ٢ کۆگای کارگەیەکی جلوبەرگی لایەنگری ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە و بەشێکی کارگەکە و ٢ کۆگاکە سووتێنراون و لەناوچوون.

ئەندامانی یەکینەکەمان لە ٢١ی حوزەیراندا لە ناوچەی ئودەمیشی ئیزمیر عەمباری کای کەسانی فاشیستیان سووتاند و عەمبارەکەیان لەناوبرد.

ئۆتۆمبێڵ و پێشانگای فاشیستەکان لەناوبران

لە ٢٠ی حوزەیراندا ئەندامانی یەکینەکەمان لە گەڕەکی ئولوکاڤاکی چۆروم لەدژی ئۆتۆمبێڵی کەسێکی فاشیست چالاکیان ئەنجامداوە. لە جالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵی کەسە فاشیستەکە سووتێنراوە و لەناوبراوە.

یەکینەکەمان لە ١٩ی حوزەیراندا لە ناوچەی زەیتونبورنوی ئەستەنبوڵ لە ناوچەی پیشەسازی دوو چالاکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکیانەدا پێشانگای قەنەفە و ئیسفنجی لایەنگرانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بووە خۆڵەمێش.

لە ١٧ی حوزەیراندا ئەندامانی یەکینەکەمان لە ناوچەی قەڕەسووی ساکاریا لەدژی کارگەی کەسێکی فاشیستی ئاکەپەیی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بەشێکی گەورەی کارگەکە سووتێنرا.

لە ١٦ی حوزەیراندا ئەندامانمان لە ئاکسارای، ئوکمەیدان و گازی ئەستەنبوڵ لەدژی ٣ ئۆتۆمبێڵی لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا. لە  چالاکیەکاندا هەر سێ ئۆتۆمبێڵەکە سووتان و بوونە خۆڵەمێش.

ئەندامانی یەکینەکەمان لە ١٦ی حوزەیراندا کاتژمیر ٠٢:٠٠ لە تارلاباشی ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنرا. لەو چالاکیەدا هەردوو ئۆتۆمبێڵەکە بوونەتە خۆڵەمێش.

یەکینەکەمانمان ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی بەیلیکدوزوی ئەستەنبوڵ باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی خاوەن کارەکانی فاشیستەکانیان سووتاند کە خەڵکی ترابزۆن بوون. لەو چالاکیەدا باڵەخانەکە بووە خۆڵەمێش.

ئەندامانی یەکینەی تۆڵەی شەهید ئارژین ئامەدی یەپەسە لە ١٣ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ لە سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ بە مۆلۆتۆف ٢ باڵەخانەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند. ئەندامانمان بە مۆلۆتۆف لە ماڵی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیاندا و ماڵەکانیان سووتاند.

لە ٩ی حوزەیراندا ئەندامانمان لە ناوچەی هەندەکی ساکاریا لەدژی کارگەیەکی لایەنگرانی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و کارگەکەیان کردە خۆڵەمێش.

'تا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پارچە دەبێت'

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئاژین ئامەدی یەپەسە راشیگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەلی کورد هێرشە قڕکەرەکانی زیاتر کردووە، لە هەموو شوێنێکی کوردستان هێرشی لەناوبردن و داگیرکاری ئەنجام دەدات.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارژین ئامەدی یەپەسە وتی، "کاتێک تەختی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە دەهەژێت، هەڵوەشاندنیان نزیک دەبێت و بۆیەش هێرشەکانیان لەدژی گەلی کورد زیاتر دەکەن.

قاڕەمانانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەدژی هێرشی داگیرکەری بەرخۆدانێکی بێوێنە پیشان دەدەن، لە حەفتانین و چیاکان، کوردستان لە داگیرکەران دەکەنە دۆزەخ. ئێمەش وەک شەڕڤانانی یەپەسە و یەپەسە – ژن لە کوردستان و تورکیا شەڕی خۆپاراستن دەکەین. تا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پارچە نەکەین، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین و چالاکی زیاتر دەکەین. سەرەتا گەنجانی کورد و هەموو گەلی ئێمە لە کوردستان پێویستە بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن. ئەمڕۆ پێویستە هەموو کوردێک لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری شەڕی خۆپاراستن بکات. ئێمە بە ڕوحی خۆبەڕێوەبردن و جەنگی حەفتانین سەردەکەوین."

ف.ق