یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد، وان و ئەستەنبول ریزە چالاکییەکیان ئەنجامدا

چەند دەستەیەک بەناوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد، وان و ئەستەنبول ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە رایانگەیاند کە ئەو چالاکییە لە ١٤-١٩ی کانوونی دووەم کراون.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە لەبارەی چالاکییەکانیان ئەم زانیارییانەیان بڵاو کردەوە:

"لە شەهتلیکی ئامەد لە ١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٨:٣٠دا هێزەکانمان بە تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکی عەقرەب و رانگەر. لەو چالاکییەدا دوژمن تەنگەتاو بووە، دەسترێژی گولـلەی لە دەوروبەرەکە کردووە و ئۆتۆمبیلی رانگەر کە هەڵاتووە تووشی رووداو بووە.

لە ١٨ی کانونی دووەمدا، لەسەر رێگەی ئەمەکێ باگلەر یەکینەکانمان تەقەمنیان گرتە ئۆتۆمبیلی فۆرد و جۆننەجتی پۆلیسی مەدەنی. ئۆتۆمبیلەگە گورزی بەرکەوتووە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.

لە ١٩ی کانوونی دووەم لە یەنی شەهیری ئامەد دوکانی ژمارە ١٠١ کە پشتگیریی ئابووری دەدایە دوژمن، سوتێندرا.

وان

لە گۆڕەپانی وێستگەی تووشپایای وان-یش، یەکینەکانمان بۆمبێکی دەستکردیان گرتە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ورال. دوژمن تەنگاو بووە و ویستویەتی لە ناوچەکە هەڵبێت، گەمارۆی گەڕەکەکەیان داوە. دوژمن هیچ ئەنجامێکی دەست نەکەتووە و لە ناوچەکە کشاوەتەوە.

ئەستەنبول

لە ١٤ی کانونی دووەمدا، لە گەڕەکی کورفالی کارتال ٤ ئۆتۆمبیلی کەسانی نزیکی ئاکەپە و مەهەپە سوتێنران. ئۆتۆمبیلەکان تێکشکاون.

لە ١٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی کاریۆلاری گازیعوسمانپاشا پیشانگایەکی تەکستێل کە پشتیوانی دارایی پێشکەشی دوژمن دەکرد سوتێندرا".

ز.ش