یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهید دەمیر و هاوڕێیانی، لە شاری ئامەد لە دژی پۆلیسی تایبەتی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهید دەمیر و هاوڕێیانی، لە شاری ئامەد لە دژی پۆلیسی تایبەتی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید باران دێرسیم لە دژی پۆلیسی تایبەتی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، یەکینەکە شەهید سێڤێ دەمیر، پاکیزە ناییر و فاتمە ئویار-یان بەبیرهێنایەوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژکران.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە"هەڤاڵان سێڤێ، پاکیزە و فاتمە بە پێشەنگی مێژوویی ژن و نوێنەری ڕۆژی ئێمەن و ئەو ٣ هاوڕێیەمان تا کۆتایی لەسەر بنەمای گەشکردنی بەرخۆدان و لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیو بە باوەڕیی سەرکەوتن بۆ ئازادی شەهید بوون".
٣ پۆلیس برینداربوون
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ئەو چالاکیەیان بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو ٣ ژنە شەهیدە ئەنجامدا و ڕاشیانگەیاندووە: لەدژی پۆلیسی تایبەت کە لە خوێندنگەی کازیم کارابەکر لەسەر شەقامی گۆچمەنلەر باگلەری لە شاری ئامەد، چالاکی پێکهات، لە ئەنجامدا ٣ پۆلیس برینداربوون، پاشان پۆلیس بەبێ ناوبەر دەوروبەریان گولـلەباران کرد.
دوای چالاکیەکەش، چەندین ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنەکەو هەرێمەکە گەمارۆ درا، یەکینەکانی ئێمەش بە سەلامەتی لە ناوچەکە کشانەوە.
ب.ش