یەکەمین کۆنفرانسی شارەوانی شەنگال کۆتایی پێهات

یەکەم کۆنفرانسی شارەوانی شەنگال، لە خانەسۆری شەنگال کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

یەکەمین کۆنفرانسی شارەوانی شەنگال ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی لە هولی لالەش-ی خانەسۆربە بەشداری ٢٠٠ ئەندام و میوان دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەشەهیدانی ئێزیدخان وهەموو شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و پاشان دەربارەی کاروخەباتی ساڵانەی شارەوانی شەنگال  قسەوباس کرا ودواتر بەرێوەبەرانی شارەوانی هەڵبژێردران.

هۆڵی کۆنفرانسەکە بە وێنەی شەهیدانی ئێزدیخان ، هەروەها دروشمی ' ئەم کۆنفرانسە دیارییە بۆ ڕۆحی مام زەکی شەنگالی' نەخشیندرابوو.

 دوای پێشکەش کردنی چەند وتار، بەڕیوبەرانی شارەوانی شەنگال ڕاپۆرتی کارەکانیان پێشکەش کرد و دواتر پلانی ساڵێکی کارەکانی شارەوانی شەنگال دیاری کرا ولە سەرەکی ترین کارەکانی شارەوانی خاوێنکردنەوەی کۆچەوکۆڵان ودابینکردنی کارەبا بۆهاووڵاتیان دەبێت. لەکۆتاییدا بەڕێوبەرانی شارەوانی هەڵبژێردران.

شارەوانی شەنگال سەربە ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەی شەنگالە، ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، یەکەم ناوەندی لە کامپی سەردەشت، لەسەرچیای شەنگال کردەوە، ئەوکاتە بەپێی دەرفەتی خۆی هەوڵی دەدا پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی ناو کامپەکە دابین بکات، دوای ڕزگارکردنی شەنگال لەدەستی چەتەکانی داعش و گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بۆ شوێنی خۆیان، شارەوانی شەنگال، ناوەندی لە گوندەکانی بۆریک، گوهبەل، زۆراڤا، دوگیر، دوهاڵ و شارەدیی خانەسۆر و ناوەندی شەنگال کردەوە.

شارەوانی شەنگال لە ئێستادا ١٧٠ خەباتکاری هەیە و خزمەتی شەنگال دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی شەنگال بگەڕێنەوە بۆ شەنگال، ڕێگاکان پاک دەکەنەوە و خەریکی نوێژەنکردنەوە و پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکانن.

لەداهاتوویەکی نزیکدا بۆناوچەی تەل عوزەیرشارەوانی دەکرێتەوە.

ک-ش