کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: ئەوان سەلماندیان کە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیین
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانی گیانبازمان کە شەهیدبوون، بە ژیان و تێکۆشانی خۆیان سەلماندیان کە ئەوان جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیین". -
داغ و ئەر لە دژی گوشارەکانی پەدەکە ٣٨ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر کە لە زیندانی هەولێر بەدیل گیراون، لە بەرامبەر گوشارەکان بۆ ناچارکردنیان بە یەکپۆشی و مامەڵەی نەشیاو، ماوەی ٣٨ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
لە رووداوێکی هاتووچۆ لە دیلۆک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەناوچەی شەهید کامیلی دیلۆک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو. -
کەرکوک.. ڕەژاک لە مەڕاسیمێکدا شەهیدانی مانگی حوزەیرانی بەبیرهێنایەوە
ڕەژاک: "لە کەسایەتی شەهید (زیلان) و شەهیدانی مانگی حوزەیران دا، هەموو شەهیدانی ژن بە بیر دێنینەوە کە بە خوێنیان مانیفێستۆی ئازادی و بە ڕەنج و تێکۆشانیان، بناغەی ئایندەیەکی ڕۆشنیان بۆ ئێمەی ژن ئافراندووە". -
ئەو پۆلیسانەی مناڵێکی کوردیان ئەشکەنجەدا ئازادکران
حکومەتی تورک ئەو سێ پۆلیسەی ئازادکرد کە مناڵێکی کوردی ١٤ ساڵیان ئەشکەنجەدا لە شارۆچکەی لجێ لە شاری ئامەدی کوردستان. -
خەڵکی شەنگال هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال و بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرد. -
گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بەردەوامە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ١٠٨ ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا
بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی جۆزەرداندا ٧٠ کەس لەوانە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کراون و ١٣ کەسیش لە سێدارەدراون و ١٨ کۆڵبەریش بوونە قوربانی. -
سزای ٦ ساڵ زیندان بەسەر دایکێکی ئاشتی تەمەن ٧٣ ساڵدا سەپێندرا
یەک لە دایکانی ئاشتی بە ناوی خەیریە تورکەکول تەمەن ٧٣ ساڵ سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەرسەردا سەپێندرا. -
هەپەگە ناسنامەی ئەو سێ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهیدبوون
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە ئازایەتی گەورە و رۆحی فیدایی چوونە سەر دوژمن و ڕاستی نەبەزین و لەبن نەهاتنی پەکەکەیان جارێکی دیکە خستەبەرچاو". -
پەژاک ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی کۆمەڵە دەربڕی
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لەبارەی گرژی و ناکۆکی لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای دان بەخۆداگرتنی لە هەردوولا کرد. -
کۆمەڵ سەرمەد: "هەوڵی بەعەرەب کردنی کەرکوک پەیامێکی سیاسیە"
تەڤگەری ئازادی-کەرکوک: بە دەستپێشخەری بەشێک لە لایەنی سیاسی لە کەرکوک شاڵاوێکی بە عەرەب کردن لەشارەکە بەڕێوەدەچێت". -
جزیر: ئێمە لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهید زیلان تێدەکۆشین
گەریلای کەژار ئەلفتریا گابار جزیر ئاماژەی ەبوەکرد کە ئەوان لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهید زیلان تێدەکۆشن و وتی، "هەڤاڵ زیلان نیشانیدا کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ژن بشکێنێت". -
یەرەکە: ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆساڵان بەردەوامە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئێران کە ١٢ ی حوزەیران لە کۆساڵان دەستیپێکرد، هێشتا بەردەوامە و زەوی و دارستانەکان سوتاون و هێزەکانی ئێران ڕێگە بە کوژاندنەوەی نادەن. -
“کوردستان دوای سەد ساڵ لە پەیمانی لۆزان”
لە شارۆچکەی ڕانیە، دیدارێک بەناونیشانی "کوردستان دوای سەد ساڵ لە پەیمانی لۆزان" بەڕێوەچوو. -
دەشتی ئاغا: "سوپای عێراق لەڕێگەی هێزەوە هەوڵی بەعەرەب کردنی ناوچەکە دەدات"
دەشتی ئاغای پەلکانە: "سوپای عیراق شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر خەڵکی تاوەکو لە ترسا دەستبەرداری زەویوزەرەکانیان بن و ناوچەکە چۆل بکەن بۆ عەرەبی هاوردە". -
کەنەکە: بەکارهێنانی چەک دژ بە یەکتر خۆکوژییە و دەچێتە خزمەتی داگیرکەرانەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەبارەت بە گرژییەکانی ئەمڕۆی نێوخۆی کۆمەڵە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "بەکارهێنانی چەک خۆکوژییە و دەچێتە خزمەت داگیرکەرانی کوردستان و برینی دەیان ساڵەی ناوخۆییش دەکولێنێتەوە". -
'دادپەروەری دوابخرێت دەبێتە ستەم'
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان ٨٢٢ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند: "دادپەروەری دوابخرێت دەبێتە ستەم". -
نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکانی باشور پرسە و هاوخەمی گەیاندە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
نوێنەری ژماریەکی بەرچاو لە پات و رێکخراوەکانی باشوور سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستانیان کرد و بەبۆنەی شەهیدبوونی دەروێش، شوێش و توما سەرەخۆشیان لێکردن. -
گەریلاکان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک بە چەکی قورس لە سەربازانی تورکی داگیرکەریاندا. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی بۆتان، مەتینا و خواکورک کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: سڵاو لە سەرجەم هاوڕێیانمان لە هەرێمەکانی بۆتان، مەتینا و خواکورک دەکەین کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی شەڕیان کرد و گوڕیان بە تێکۆشاندا. بڕوامان وایە کە سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستدەهێنن. -
ئارمانج: گەریلا تاکە یەک هێرشیش بێ وەڵام ناهێڵێت
لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە حەقی ئارمانج باسی لەوەکرد کە سەرباری بڕیاری ئاگربەستی مانگی شوباتیش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ پسانەوە بەردەوام بوون و وتی، "گەریلا تاکە هێرشێکیش بێ وەڵام ناهێڵێتەوە". -
کۆتا ساتی پڕ لە هیوای خۆڕاگریی دوو گەریلا
گەریلا تی ڤی سەبارەت بەو دوو گەریلایەی لە ئەیلولی ٢٠٢٢ شەهید بوون و لە کۆتا ساتەکانیاندا پەیامێکی دەنگیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە، دیمەنێکی بە ناونیشانی 'لاپەڕەیەکی بەرخودان لە مێژوو' بڵاوکردەوە. -
ژنانی باشوری کوردستان بەئامانجگرتنی ژنە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەن
ژنانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، تیرۆرکردنی تێکۆشەران یوسرا دەروێش و لێمان شوێش و فورات تومایان بەتوندی شەرمەزار کرد، دووپاتیان کردەوە، درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن. -
بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام، شارەوانی سلێمانی لیژنەیەک پێکدێنێت
عوسمان عارف: “لیژنەیەک بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان پێکهاتووە بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا بکەنەوە".