کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵەی هیوا رەنگاوڕەنگەکان درێژە بە کار و چالاکییەکانی دەدات
کۆمەڵەی هیوا رەنگاورەنگەکان کە هەوڵ دەدات پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵانی کورد رووماڵ بکات، سەرباری هەڕەشە و گوشاریش بەردەوامە لە پشتیوانییە دەرووونی و یاساییەکانی لە مافەکانی منداڵان. -
شەڕزان ١٥ مانگ لە تونێلەکانی شەڕدا خۆڕاگری کرد
لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان بۆ چرکەیەکیش بەرامبەر بە سەرکەوتن دوو دڵ، بێ ورە و بە گومان نەبوو. شەڕزان ١٥ مانگ لەوێ خەباتی کرد، لەئەنجامی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە دوژمن بەکاریهێنا شەهید بوو. -
مانگرتنی ئەر و دا‌غ لە زیندانەکانی پەدەکە گەیشتە ٥٠ ڕۆژ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی ٥٠ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
هه‌په‌گه: داگیركه‌ران دوو جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشان ئه‌نجامدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، ڕۆژی ٥ی ئه‌م مانگه له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا دوو جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان. -
هه‌په‌گه: وه‌ك ناوه‌كه‌ی جه‌سوور و ئازا بوو
هه‌په‌گه یادی فه‌رمانده جه‌سور ئازاد (ئه‌دیب ته‌میز)ی كرده‌وه، كه شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و بووه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ری گیانبازی ئاپۆیی، كه ڕێگه‌ی ئازادی گرته‌به‌ر ده‌توانێت چی بكات و بگاته چ ئاستێك". -
چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨٣٥ ڕۆژ
چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای ڕحا گەیشتە ٨٣٥ ڕۆژ. -
لە شاری سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید هەڵمەت بەڕێوەدەچێت
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، چوارەمین ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ دیار غەریب (هەڵمەت گابار) بەرزڕاگیرا. -
لە مەخمور گەریلای یەژاستار ماردین پەنابەر یادکرایەوە
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، گەریلای یەژاستار ماردین پەنابەر، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادکرایەوە. -
سێ پۆلیسی عێراق لە گەنجێکی ئێزدییان دا
لە ناحیەی گرعوزێری شەنگال سەر بە شەنگال ٣ پۆلیسی عێراقی لە گەنجێکی ئێزدییان دا. -
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: زۆربەی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر ڕوویداوە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٨٠ ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە و ٢٢ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون. -
دەزگای ئاسایشی هەرێم پڕۆپاگەندەیەکی میتی تورک رەتدەکاتەوە
دەزگای میتى تورک لە میدیاکانى دەوڵەتی تورکەوە هەواڵێکى چەواشەکاریی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەى بە شەهیدکردنی بەرپرسێکی پەکەکە کردووە لە سلێمانى، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: هیچ شتێکی وا ڕووی نەداوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە سایەیی فەرماندەی گیانباز هاوڕێ نودەم و شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی نموونەیی هاوڕێ دڵدا و ڤینار بەرەو سەرکەوتن دەرۆین". -
چیفتیوره‌ك: پێویسته وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی گۆشه‌گیری ڕوونكردنه‌وه بدات
سینان چیفتیوره‌ك، په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سه‌وز لە بازنەی وان داوای له وه‌زاره‌ت دادی ده‌وڵه‌تی تورك كرد، له‌باره‌ی گۆشه‌گیری ڕوونكردنه‌وه بدات. -
داگیرکەری تورک لە لجێ بەنیازی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانە
بەگوێرەی زانیارییەکان لە دەوروبەری شارۆچکەی لجێی سەر بە شاری ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک جووڵەی گوماناویی دەکات؛ بەقسەی دانیشتووان، سوپای داگیرکەر بەنیازی ئۆپەراسیۆنێکی وشکانی بەرفراوانە لە هەرێمەکەدا. -
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشی ئه‌نجامدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، ڕۆژی ٢٨ی حوزه‌یران به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گه‌ریلا له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ و له ئه‌نجامدا گه‌ریلا فه‌رید یوكسه‌ل (شه‌ڕزان ماوا) شه‌هید بوو. -
'کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کورد، ئۆپۆزسیۆن خراپتر لە ئاکەپە مامەڵە دەکەن'
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رەخنەی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گرت و وتی، "کاتێک باسەکە بێتە سەر کورد، پرسی ئازادی و هەبوونی کورد، لە ئاکەپە خراپتر مامەڵە دەکەن". -
له ئامه‌د ڕۆژنامه‌نووسێكی تر ده‌ستگیر كرا
پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك له شاری ئامه‌د، دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ڕۆژنامه‌نووس قادر بایرامی ده‌ستگیر كرد. -
دانیشتوانی عەرەبی شه‌نگال: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، به‌رده‌وام ده‌بین له خۆڕاگری
دانیشتوانی عه‌ره‌بی گونده‌كانی شه‌نگال سه‌رنجیان بۆ گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕ‌اكێشا و ڕایانگه‌یاند، "ئێمه داوای ئازادكردنی ڕێبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی ئازاد ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له خۆڕاگری". -
سوپای تورک بۆردومانی گوندەکانی بەدلیسی کرد
لە ١٠ گوندی ناوچەی خیزان 'قەدەغەی هاتووچۆ' بەردەوامە. دەوروبەری گوندەکان شەوی رابردوو لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردومان کران. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا بڵاوكرده‌وه، كه ڕۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدراوه. -
دانیشتوانی به‌دلیس: كرده‌وه‌كانی ساڵانی ٩٠ به‌رده‌وامن
١٠ گوندی ناوچه‌ی خیزانی سه‌ر به به‌دلیس گه‌رمارۆ دراون. ئه‌و گوندنشینانه‌ی، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ڵێن: "ئێمه ئه‌مڕۆ لەدۆخێکی هاوشێوەی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ژین". -
ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ سلێمانی درێژكرده‌وه
وار بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له نێوان توركیا بۆ سلێمانی كۆتایی پێبێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، بڕیاره‌كه درێژكراوه‌ته‌وه. -
سوپای تورك له به‌دلیس هێرشی داگیركاری ئه‌نجامدا
له ناوچه‌ی خیزان دوای ڕاگه‌یاندنی"قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ"، له ١٠ گوند به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك شه‌ڕ هاته‌ئاراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان ٣ كه‌س ده‌ستگیركراون. -
شه‌نیاشار: دادپه‌روه‌ری له كوێیه؟
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه کە لە پێناو كه‌سوكاریان كه له ساڵی ٢٠١٨ له شاری ڕحا كوژران، به‌رده‌وامن له تێكوشانی له پێناو دادپه‌روه‌ری، جارێكی دیكه داوای دادپه‌روه‌ریان كرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای کە لە زاپ شەهید بوون ڕاگەیاند
هەپەگە لە ڕاگەیاندنێکدا ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرای کرد کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین، بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵانمان زانا، بەرخۆدان و زاگرۆس".