دژی دیپۆرتکردنەوەی محەمەد چاکاس چالاکی ئەنجام دەدرێت
چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە لە ئەڵمانیا، لەنێویاندا کۆن_مەد، دژی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانی سیاسیی کورد محەمەد چاکاس بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە لە هانۆڤەر.
چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە لە ئەڵمانیا، لەنێویاندا کۆن_مەد، دژی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانی سیاسیی کورد محەمەد چاکاس بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە لە هانۆڤەر.
ئەڵمانیا فشارەکانی بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی کورد زیاتر دەکات. ڕاگەیاندرا کە چالاکوانی کورد محەمەد چاکاس کە لە زیندانی ئویلزەن (JVA Uelzen) ڕاگیراوە، لەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدایە بۆ تورکیا.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەهۆی مەترسی ئەشکەنجە و فشار لەسەر تورکیا، داوای وەستاندنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکەیان کرد. کۆنسەی پەنابەرانی (Niedersachsen) لە ئەڵمانیا، کۆمەڵەی مافناسانی کۆماری (RAV) و (Rote Hilfe) و کۆن_مەد و چەندین ڕێکخراو و چالاکوان بانگەوازیان لە ڕای گشتی کرد کە دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دیپۆرتکردنەوەی محەمەد چاکاس سکانداڵە و نابێت ئەڵمانیا ببێتە هاوکاری سیاسەتی ستەمکارانە، نابێت هیچ کەسێک دیپۆرت بکرێتەوە بۆ وڵاتێک کە تێیدا ئەشکەنجە و نایاسایی زاڵە.
بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی ١٢ـی تەمموز، ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە (Ernst-August-Platz) لە هانۆڤەر ئەنجام دەدرێت.
هەرچەند ڕۆژانی ڕابردوو لە چەند شارێکی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا، بەڵام چالاکوانان بانگەوازیان لە ڕای گشتی کرد دەنگ هەڵبڕن دژی ئەم بڕیارە.