فەرماندەی هێزە تایبەتەکان ئارمانج ئازادی (شەهریبان ئاڵتورک) کە بەرانبەر هێرشە داگیرکاریی و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانی کرد و ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهیدبوو، هەروەها ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی و فەرماندەی ئالیەتی وان، جگەر گۆیی (ئۆرهان ئورەک) کە ٢٦ ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کاتۆی مارینۆس لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە شاری زیوریخ یادکرانەوە.
مەراسیمەکە لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا. کەسوکاری شەهیدان و سەدان کوردستانی بەشداربوون.
پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، وتەبێژی کۆماو، ئیحسان جۆشکون ڕایگەیاند هەردوو شەهید ئایدیاڵی ئازادی و دڵسۆزی ڕاستی گەل بوون، گوتی: "خاوەندارێتیکردن لە ئەوان، بە مەزنکردنی بەرخۆدانی گەل دەبێت. بەدیهێنانی پارادایمی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە، وەسیەتی شەهیدانە بۆ ئێمە".
دایکی ئاشتی، دۆندو ئەرگین قسەی کرد و جەختی کردەوە لەسەر خاوەندارێتی لە یادی شەهیدان.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، جانسو ئورەک گوتی: "بەپێداگرییەوە بەردەوام دەبین لەسەر تێکۆشانمان بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسان".
دایکی شەهید جگەر گۆیی لەڕێی تەلەفۆنەوە بەشداریی کرد، لەکاتی وتەکانیدا درووشمی "شەهید نامرن: و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.
سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی شەهیدان نیشاندرا و مەراسیمەکە کۆتایی هات.