لێدوانی کۆنسەی ئەورووپا لەبارەی پرۆسەکەوە
ڕاپۆرتەری تورکیای کۆمیتەی بەدوداچوونی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا ستیفان شناخ گوتی، بۆ پرۆسەی ئاشتییەکی ڕاستەقینە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا لە بابەتی پرسی کورددا گۆڕانکاری بنەڕەتی بکرێت.
ڕاپۆرتەری تورکیای کۆمیتەی بەدوداچوونی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا ستیفان شناخ گوتی، بۆ پرۆسەی ئاشتییەکی ڕاستەقینە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا لە بابەتی پرسی کورددا گۆڕانکاری بنەڕەتی بکرێت.
ستیفان شناخی ڕاپۆرتەری تورکیای کۆمیتەی بەدوداچوونی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەیی بۆ تورکیا قسەیکرد و لەبارەی پرۆسەکەوە هەڵسەنگاندنی کرد. ستیفان شناخ ئاماژەی بەوەدا لە تورکیادا پرۆسەی ئاشتی لە ئارادا نییە، ئەوەی هەیە تەنها بانگەوازی بۆ ئاشتی دەکرێت، ئەم دۆخەیش پێویستە بەشێوەیەکی جددی هەڵسەنگێندرێت.
ستیفان شناخ ڕایگەیاند لە چوارچێوەی سەردانەیەکە لەگەڵ وەزیرانی تورکیا، بەرپرسانی دادوەری تورکیا و هەروەها چاوی بە حوکم دراوان لە زیندانەکانی تورکیا کەوتووە و لەم کۆبوونەوەنانەدا لەسەر پرۆسەی ئاشتی پرسیار و بۆچوونی گۆڕیوەتەوە.
ستیفان شناخ گوتی، "لە سەردانەکەمدا بۆ تورکیا لەگەڵ وەزیران، هەندێک کاربەدەستی دادگاکان و هەروەها بەڕێکەوت چاوم بە هەندێک حوکم دراوەکان کەوت. لەسەر پرۆسەی بەناو 'ئاشتی' هەندێک بۆچوونمان گۆڕییەوە و پرسیاری زۆرم کرد لەوبارەیەوە؛ ئایە ئەم پرۆسەیە بەتەواوەتی چی مانایەکی هەیە؟ لێخۆشبوون چییە، چی لەخۆداهەڵگرتووە؟ لە ناو ئەم پرۆسەیەدا چی و کام گۆڕانکارییەکی یاسایی کراوە؟"
'پرۆسەکە لەگەڵ چەکداماڵینیش، پێویستی بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی هەیە'
ڕاپۆرتەر ستیفان شناخ ڕایگەیاند ئاشتی تەنها بە دانانی چەک نابێ و ئاشکرای کرد پێویستە لە تورکیادا نزیکایەتییەکی یەکگرتوو پەیوەست بە پرسی کورددەوە بگیرێتەبەر. ستیفان شناخ باسی لەوەشکرد مەرجێکی بنەڕەتییە لە بابەتەکانی پەروەردە، ئیدارە جەماوەرییەکان و بەشداربوونی کۆمەڵایەتییدا گۆڕانکاری بنەڕەتی بکرێت، ستیفان شناخ بە ڕووکردنە دەسەڵاتداری گوتی: "گەر بەڕاستی باسی ئاشتی دەکەن، ئەوکاتە دەبێت ئێوە بابەتی کورد لە چوارچێوەی قوتابخانەی سەرەتای، سیستەمی پەروەردە و ئیدارەی جەماوەرییدا هەڵسەنگێنن. زۆر توخم و پایەیی ئەم پرۆسەیە هەیە. شتەکە هەمووی چەکدانانی پەکەکە نییە؛ خودی ئەمە بەتەنها خۆی بە مانای هاتنەئارای ئاشتی نایەت. لە ڕاستییدا تا ئێستا نازانم ناوی چی لەم پرۆسەیە بنێم."
ستیفان شناخ ئاماژەی بەوەدا بەو نموونانەی لە ئەرووپادا هەیانبووە بۆ تورکیا نموونەی ئێرلەندانی باکووریان وەک مۆدێلێکی سەنگین خستووەتە رۆژەڤەوە و گوتی، "ڕێککەوتن و پەیمانی ئێرلەندامان وەک نموونەیەک نیشانی تورکیادا؛ چونکە پەیمانێکی لەوجۆرەیە بوو لە وڵاتێکدا ئاشتییەکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی بەرقەرار کرد کە دەیان هەزار مرۆڤی تێیدا کوژرابوو. حکومەتی بەریتانیا زیندانکراوانی ئازاد کرد و لەو پرۆسەیەدا هەموارکردنەوەی وەک پەیمانی پاسکاڵی (گود فرایدەی) دەناسرێتەوە، خرایە پراکتیکەوە."
'ڕاپۆرتەر لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات'
ڕاپۆرتەری تورکیای کۆمیتەی بەدوداچوونی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا ستیفان شناخ دەستنیشانی کرد لە مژاری چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییدا هێشتا لە سەرەتای گفتوگۆکاندان لە کۆنسەی ئەورووپا و باسی لەوەکرد بۆ وردبوونەوە و قسەکردنی زیاتر لەسەر پرۆسەکە ڕاپۆرتێکی بەرفراوان پێشکەشی کۆنسەی ئەورووپا دەکات.