شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە ٧ی تەمموز ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.

ڕاگەیاندرا کە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی  گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و مەدحەد سانجار ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبنەوە. 

کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠لە کۆشکی سەرۆککۆمار ئەنجام دەدرێت. 

شاندی ئیمراڵی پێش سەردانەکە ئەردۆگان، لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای ئۆغوللاری کۆدەبنەوە.