ترامپ پرۆژە یاسای رادەستنەکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ی بە تورکیا واژۆ کرد

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا پرۆژە یاسایى بودجەی ساڵی ٢٠١٩ى پنتاگۆنى واژۆ کرد. بە واژۆکردنى ئەو پرۆژە یاسایە فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف ٣٥ (F-35) بە تورکیا نادرێت.

یەکێک لە قەیرانە کرنگەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا بابەتى رادەستکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ لەلایەن ئەمریکاوە بوو بە تورکیا.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا پرۆژە یاسایەى بودجەى پنتاگۆنی بۆ ساڵی ٢٠١٩ واژۆکرد، کە چەند خاڵێکى تێدایە بۆ رێگریکردن لە فرۆشتن و رادەستکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ بە تورکیا.

پێشتر ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنى نوێنەران و دواتر لە ئەنجوومەنى پیرانى ئەمریکا پەسەند کرابوون و ئێستاش بە واژۆکردنى لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، ئیتر رادەستکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ (F-35) بە تورکیا بە شێوەى فەرمى راگیرا.

ر.م