هایدەر: لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا پێویستە مرۆڤ خۆی بگەیەنێت بە هەموو گەلان

ڕیمار هایدەر لە دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' وتی: "گۆشەگیری بە تێکۆشان تێکدەشکێنرێت. لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا پێویستە مرۆڤ خۆی بگەیەنێت بە هەموو گەلان."

هەڵمەتی ئازادی

ئیدیتۆری ئەڵمانی کتێبی 'ئازدی سەردەکەوێت' ڕیمار هایدەر ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا لە جیهاندا فاشیزم پەرەی سەندووە، فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە بە جێ-هیوای گەلان.

گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنەکان دەربارەی ناساندنی کتێبی 'ئازادی سەردەکەوێت-عەبدوڵا ئۆجالان' بەردەوامە.

کتێبەکە لە لایەن نوسەری سکۆتلەندی شیان میشیل ویلسۆنەوە نوسراوەتەوە و ڕیمار هایدەری ئەڵمانی ئیدتۆری کتێبەکەیە.

لەوبارەیەوە هایدەر ئاماژەی بەوەدا پەوەندی و نزیکایەتییەکان لە دەوری کتێبەکە زۆر باشبووە، چونکە گرنگی کتێبەکە لەوەدا بەشێوەیە وێنە-ڕۆمان ئامادەکراوە و هەمووان بە ئاسانی  تێیدەگەن.

'لە هەموو گەلانەوە پشتگیری لە عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت'

هایدەر لە قسەکانیدا دەسنیشانیکرد کە لە زانکۆکاندا پێشوازییەکی باش لە کتێبەکە دەکرێت و وتی: "زۆرینەی خوێندکارە بەشدرابووەکان پارێزنامەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندوەتەوە و زۆرینەیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری فکری و ئایدۆلۆژییەوە. لە زانکۆی کامبریدجدا بەشداربوون لە گفتوگۆکان زۆر بەهێزبوو. گرنگی فکرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خوێندکاران لە کاتێکدایە کە جیهان بە تەوژمێکی فاشیستی بەهێزدا تێپەڕدەبێت، بۆیە پارادیمەکانی بووە بە هیوای شۆڕشی گەلان."

'بۆ ئازادی ئۆجالان خۆمان بگەینین بە هەموو گەلان'

لە بەردەوامیدا هایدەر ئاماژەی بەوەدا هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی گۆشەگیری قبوڵکرا و نیە و گۆشەگیریش تەنها بە تێکۆشانی بەردەوام تێکدەشکێنرێت و وتی: "بۆئەمەش پێویستە خۆمان بگەیەنین بە هەموو گەلانی جیهان. ماتەوزەیەکی زۆر هەیە، ڕەنگە کوردان لە ئەوروپادا ڕێکخراو بووبێتن، بەڵام هێشتا سنوردارە، بۆیە گرنگە ئەم ڕێکخستنکارییە بگەیەنرێت بە هەموو گەلانی جیهان."

'گرنگی تێکۆشانی کورد تەنها لە چەکداریدا نیە'

لە کۆتاییدا هایدەر ئاماژەی بە گرنگی و جیاوازی فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "جیاوازی عەبدوڵا ئۆجالان لەوەدایە پێشینەی ئافراندی سیستەمێکی نوێ و دیموکراتیکی هەیە، ڕاستە تێکۆشان لە دژی داعش و داگیرکاری دەوڵەتی تورک هەیە، بەڵام بناغەی فکری ئۆجالان لە ڕووی کاریگەریی فکرییەوە زۆر گرنگە." ئاماژەی بەوەشدا ساڵانێکە ئاشنام بە تێکۆشانی گەلی کورد، بەڵام لە ڕووی فکرییەوە تەواو کەوتوومەتە ژێر کاریگەی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە.