هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوامن؛ لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی پاراستنی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٢٧ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی پاراستنی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٢٧ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕێکخراوی پاراستنی مەدەنیی غەززە، لە هێرشەکاندا ئەو کەمپانە کراونەتە ئامانج کە خەڵکی پەنابەری تێدابووە. بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکان لانیکەم ٢٧ کەس کوژراون کە لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەن.
لە کەمپی پەنابەرانی شاتیی کەرتی غەززە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ماڵێک پێنج کەس (لەنێویاندا ژن و منداڵ) مردن. لە دوو هێرشی تردا سێ کەس مردن، یەکێکیان منداڵ بوو.
لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیراتی ناوەندی غەززە، ماڵێک بۆمبباران کرا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا. لەهەمان شوێن لە هێرشێکی تردا شەش فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا. لە هێرشێکی تردا بۆ سەر کەمپی ئەل ماواسی لە باشوور سێ کەس گیانیان لەدەستدا.