هێزەکانی گەریلا لە زاپ ٩ داگیرکەریان سزادا

هەپەگە رایگەیاند، کە هێزەکانی گەریلا لە زاپ لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکیی بەهێزیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا لانیکەم ٩ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو بابەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

"زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:١٧ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کەو هەوڵیان دەدا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانی تونێلەکانی شەڕی ئێمە بکەن، بە سابۆتاژ چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە بەرامبەر داگیرکەران کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕ، بە سابۆتاژ چالاکی کرا، لە چالاکیەکەدا کە هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامیاندا ٢ داگیرکەر سزادران.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کرانە ئامانج.

١٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕ، بە نیشانەشکێنی چالاکی کرا. لەو چالاکیەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزادرا.

١٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٥٠ و ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هێزەکانمان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک تانکێکیان کردە ئامانج کە هەوڵی دەدا تونێلەکانمان تۆپباران بکات. دوای ئەو دەستوەردانە تانکەکە ناچاربوو بکشێتەوە.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی بەهار حەفارەیەکی داگیرکەران بە چالاکیەک بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک وەستێندرا.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە تەکنیکێکی تایبەت لە داگیرکەران درا. لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران. بۆمبهاوێژێکی زنجیردار و جبەخانەیەکی داگیرکەران تەقێندرایەوە و لەناوبرا.

لە هەڕێمی مەتینا

١٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی داگیرکەران بە نیشانەشکێن خرایەخوارەوە.

١٨ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران کرا، کە هەوڵیان دەدا لە بەرامبەر تونێلەکانی ئێمە جێگیر بن. دوای دەستوەردانەکەی هێزەکانمان داگیرکەران ئاتاستێک کشانەوە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٨ی ئەیلول لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە درۆنی بۆمڕێژکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٧و ١٨ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆشین، کەندەکۆلا، سنین و بەربزن ١١ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێریک، بلندباز، کانیسارک، خێرێ و سێدارێ ٩ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیللی یەک جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی بێپالا، شاخی شەهید هیوا ٦ جار، بە گشتی ٢٧ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٧ و ١٨ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا ٢ جار، بە گشتی ٤ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".