کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک: دەبێت یکریزی ئینتەر ناسیۆنالیستەکان گەورەتر بکرێت

کۆنفرانسی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەلانی بەرخۆدێری ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیای کۆکردەوە، بە داوای گەورەکردنی یکریزی ئینتەرناسیۆنالیستەکان و گۆرەپانی هاوبەشی بەرخۆدان کۆتایی هات.

کۆنفرانسە کە لەلایەن ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە بە دروشمی "هونەری ئازادی-ڕێکخستن و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بە کۆمەڵ" لە نێوان ١٧-١٩ی تیشرینی دووەم لە شاری باسلی سویسرا ئەنجامدرا، کۆتایی هات. نوێنەری دامودەزگا و گەلانی جۆراوجۆر لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیا بەشدارییان لەو کۆنفرانسەدا کرد کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە باسل بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا باس لە قەیرانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، شێوازەکانی ڕزگاربوون لەو قەیرانە و چارەسەری قەیرانەکان گفتۆگۆ کران. جگە لەوەش لەسەر پڕکردنەوەی کەلێنەکانی نێوان تەڤگەرە جیاوازەکان لە کیشوەرە جیاوازەکان، پەرەپێدانی دیدگاکان و پێکەوە بنیاتنانی هێڵی ستراتیژی بەرخۆدان گفتۆگۆی گرینگ ئەنجامدرا.

پانێڵەکان بەڕێوەچوون

لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، بە ناونیشانی "فکری سۆسیالیزم: بەرەو نوێبوونەوە"، "سەدەی بیست و یەک: سەردەمی شۆڕشی ژنان"، "پێداگری لە سۆسیالیزم پێداگرییە لە مرۆڤایەتی"، "ڕێکخستن و ئینتەرناسیۆنالیزم"، "لە کۆڵۆمبیا بنیاتنانی هێزی گەل"، "لە فلیپین ڕوانگەی ڕێکخستن بوونی شۆرشگێری" و "دەستکەوتەکان، سەختییەکان و ڕوانگەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان" پانێلەکان بەڕێوەچوون.

دەبێت ژنان و گەنجان پێشەنگایەتی بکەن

لە پانێڵەکاندا باس لە کێشەی گەلانی بەرخۆدێر و ڕێبازەکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرا.

له گفتگۆکاندا سەرنجیان خستە سەر کاریگەرییەکانی سیستەمی سەرمایەداری و پیاوسالاری له سه ڕ ژنان و گه نجان و دەستنیشانیان کرد کە دەبێت ژن و گەنج لە دروست کردنی ژیانێکی نوێ و گەورە کردنی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان زیاتر ڕۆڵ بگێرێت.

جگە لە پانێڵەکان پەیاێک کە بە ڤیدیئۆ لە ڕۆژئاواوە هاتبوو بینرا. لە پەیامی ڕۆژئاوادا دەستنیشان کرا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی گەلانە و باس لەوە کرا کە بۆ پاراستنی شۆڕش دەبێت ئینتەرناسیۆنالیستەکان یکبگرن.

پارادایمی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێگای چارەسەری نیشاند دەدات

لە میانەی گفتوگۆکانی ٣ ڕۆژدا تیشک خرایە سەر گرنگی پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، مۆدێرنیتە دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان.

کۆنفرانسەکە کە گەلانی لە هەر چوارلای جیهان گەیاند بە یەک، تێیدا داوا کرا کە ئینتەرناسیۆنالەکان تێکۆشانی خۆیان گەورە تر بکەن و بەم شێوەیە کۆتای بە کۆنفرانسەکە هێنرا.