کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی- ئەوروپا (KCE-E) سەبارەت بە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێری نێونەتەوەیی و داوای ئازادی ڕێبە ئاپۆ لە هەموو لایەک بڵاو بکەنەوە.
لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە کە بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کورد لە دژی داگیرکاری لە هەمووکات زیاتر نزیکی ئازادیییە، متمانە و هیوای سەرکەوتن لە هەمووکات زیاتر مەزنترە.
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد و دۆستانی گەلی کوردا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کەوتە ڕۆژەڤی ڕای گشتیی جیهان، هەربۆیە دەوڵەتی تورک ناچاربوو ڕێگە بە چاوپێکەوتن بدات کە سەرەتا عومەر ئۆجالان، پاشان شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵییان کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا، لە ئەنجامی هەوڵدانەکانی ساڵانی کۆتایی دۆست و پەیوەستانی گەلی کورد ئەنجامی گرنگ دامەزراوە و بۆ ڕێبەر ئاپۆ مافی هیوا کەوتە ڕۆژەڤەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کراوە و هەروەها تیشک خراوەتەسەر ئەوەی کە دەبێت بە مەزنبوون و کاریگەری بە هێز، 'ڕۆژی ڕەش'ی ١٥ی شوبات بکەن بناغەی ڕۆژانی خۆش و گەش.
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا گوتی: "بە هیوا و ئامانجەوە دەڵێین؛ بۆ ئازادی جەستەی بەرێز ئۆجالان، بۆ چارەسەری کێشەی کورد بە ڕێگەی یاسا و سیاسی ڕۆژ ڕۆژی هیمەتە".
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو:
"بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی یەکگرتن بەرپرسیارێتییەکی پیرۆزە. بەم بۆنەیەوە ژن، پیاو، گەنج، پیر، هەموو کەسێکی بە شکۆ بە ئیشقی دەروێش عەبدی، بە هیوای سەرکەوتن بڕژێنە گۆڕەپانی ڕێپێوان و گردبوونەوە لە ستراسبۆرگ.
نیشانی تەواوی جیهانماندا کە بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند هەم بۆ بەرخۆدانێکی بە شکۆ ئامادەین. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ئێزدیخانی ئازاد و شەنگالی دیموکراتیک، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوینی کۆنفیدراڵ و دیموکراتیک ببین بە یەک دڵ، یەک دەنگ، یەک هەست و یەک هەڵوێست".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز کرا:
"١٥ی شوبات وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و نەتەوەی کورد بە ڕەنگ، جل و بەرگمان، شان بە شان، دڵ بە دڵ لە ستراسبۆرگ بین. وەرن پێکەوە بۆ ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی و ئاشتیی هاوار بکەین".