لە بارەی بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەیەوە لوبنان هۆشداری دا بە حەماس
ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هۆشداریی دا بە حەماس لە بەكارهێنانی خاكی لوبنان بۆ بەرژەوەندی خۆی و درووستكردنی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان.
ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هۆشداریی دا بە حەماس لە بەكارهێنانی خاكی لوبنان بۆ بەرژەوەندی خۆی و درووستكردنی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان.
دوای ئەوەی حەماس لە خاکی لوبنانەوە مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد و دواتر تەلئەبیب بۆردوومانی باشووری لوبنانی كرد. ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هۆشداریی دا بە حەماس لە بەكارهێنانی خاكی لوبنان بۆ بەرژەوەندی خۆی و درووستكردنی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان.
پەیوەست بەو باتەوە، ئەنجوومەنی باڵای بەرگری لوبنان سەبارەت بە بەكارهێنانی خاكی وڵاتەكەیان لەلایەن حەماسەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە،: "جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان لە میانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ ئەنجومەنەكەماندا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە حەماس یان هەر گرووپێكی دیكە ڕێگەی پێنادرێت سەقامگیری وڵاتەكەیان تێكبدات، هەروەها یەكپارچەیەیی خاكی لوبنان لە پێش هەموو شتێكدایە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ڕادەستکردنی چەکی نایاسایی کراوەتەوە و هاتووە: "جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان جەختی لە ناڕەزایەتی سەبارەت بە هەوڵەكانی گۆڕینی لوبنان بۆ گۆڕەپانێكی ناسەقامگیری كردەوە، هەروەها جەختی لە پێویستی ڕادەستكردنی چەكی 'نایاسایی' كرد، بەپێی بەڵگەنامەی ڕێككەوتنی نیشتمانی.
لە کۆتاییدا هاتووە: "عەون جەختی لە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێن و ڕێكارە پێویستەكان كردەوە، بۆ كۆتاییهێنان بە هەر كردەوەیەك، كە دەبێتە هۆی پێشێلكردنی سەروەری لوبنان."