لە بەرشەلۆنە سیمینارێک بۆ پاراستنی کۆبانێ و تشرین ڕێکخرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاراستنی کۆبانێ و تشریندا، ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەم لە بەرشەلۆنە سیمنارێک ڕێکخرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاراستنی کۆبانێ و تشریندا، ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەم لە بەرشەلۆنە سیمنارێک ڕێکخرا.
سیمینارەکە بە بەشداربوونی زیاد لە ٤٠ کەس لە کوردستانیان و دۆستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاراستن و پشتگیریدان بە بەرخۆدانەکانی گەل لە کۆبانێ و تشریندا ئەنجمامدرا، تێیدا گفتوگۆ لەسەر مێژووی تەڤگەری ئازادی، پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەر ئاپۆ کرا.
هەر لە سیمینارەکەدا ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و پێشخستنی کۆمەڵایەیتیدا یەکێک بوو لە تەوەرەکان و گفتوگۆی تێروتەسەلی لە بارەوە کرا.
لە دوای تەوەرەکانی سیمینارەکە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ڕێ و ڕێبازەکانی ڕێکخستنکاری کۆمەڵگە گفتوگۆی بەپێز ئەنجامدرا.
لە کۆتاییدا بانگەوازی کرا بۆ بەشداربوون بۆ ڕێپێوانی ٢٦ی کانوونی دووەم کە لە بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.