لە قوبرس، ڕێوڕەسمی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان

لە قوبرس ڕێوڕەسمی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

لە قوبرس ڕێوڕەسمی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، مەراسیمی ڕۆژانی وتووێژی لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبرد.

دەستپێشخەری ژنانی کوردی قوبرس بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری لیماسۆڵ ستاندی چالاکی دانا. گەلی قوبرس و گەشتیارانی ئەوێ گرنگییەکی زۆریان بە چالاکییەکە نیشان دا.

لە چالاکییەکەدا هەڵمەتێکی واژۆ و نامە کۆکردنەوە دژی هەڵوێستی سی پی تی و گۆشەگیریی ئیمرالی دەستیپێکرد. لە قۆناغی دەستپێکدا ٢٦٧ نامە و واژۆ بۆ ئەوەی ڕەوانەی سی پی تی بکرێن کۆکرانەوە.

فاتمە دۆغان، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس، سەبارەت بە کۆنفرانسی ڕۆژانی ئیمرالی و ئەو شانۆیەی کە لە ٢٥ی حوزەیران لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ بە هاوکاری شارەوانی لفکۆشیا بەڕێوەدەچێت، زانیاری بە ئاژانسەکەمان دا.

فاتمە دۆغان وتی: "وەک دەزانرێت ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە. ئێمە لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' داین. ئێمە وەک مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس هەوڵ دەدەین بەرنامەیەکی بەهێز دابڕێژین. ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران بەهاوکاری شارەوانی لفکۆشیا و شانۆیەک لە شاری لفکۆشیا پایتەختی قوبرس بەڕێوەدەچێت کە پەیوەندی بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالانەوە هەیە. داوا لە گەلەکەمان و دۆستە قوبرسییەکانمان دەکەین بەشداری چالاکییەکەی ٢٥ی حوزەیران بکەن."

جیالەوەش گەنجان لە هەموو شار و شەقامەکانی قوبرس بە دروشمی "بە ڕۆحی شەهید تیۆفیلۆس، سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمرالی" پۆستەریان لە تابلۆکانی بانگەشەی شار نمایش کرد.