عەلیێڤ و پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە.
سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان پاش گرژییی چەندین ساڵەی نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجامدرا.
سەرۆککۆماری ئازەربایجان لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر ئەنتەرنێت ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، هەروەها نووسینگەی ئیلهام عەلیێڤ وێنەی هەردوو سەرۆککۆمارەکەی بڵاوکردەوە.
جێی باسە، کۆبوونەوە دوو ڕۆژ پاش تەقینەوە گەورەکەی بەندەر عەباس لە ئێران کە بەهۆیەوە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان، عەلیێڤ ڕایگەیاندبوو "زۆر خەمگینە بە ڕووداوەکەی بەندەر عەباس".