نەتانیاهۆ لەگەڵ ترەمپ و پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدا

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی ئەنجامدا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرکردەکان سەبارەت بە خۆپاراستنی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل ڕێزیان نیشانداوە."

هەروەها ئەوەش ڕاگەیەنداراوە کە نەتانیاهۆ لە شەوی ڕابردووەوە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فریدریش مێرز و سەرۆک وەزیرانی هێندوستان نارێندرا مۆدی و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.