عێراق داوای لە دەوڵەتی تورک کرد 'هەموو هێزەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە'

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە گوندی پەرەخێ-ی سەر بە زاخۆ کۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا لە تورکیا کرا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

دوای کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای تورکیا دەکات بەفەرمی داوای لێبوردن بکات و هێزە سەربازییەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە هۆی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ بەخێرایی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی لە دژی تورکیا دەرکرد.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو: هێرش بۆ سەر سەیرانگای پەرەخێی زاخۆ و کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان بەهۆی ئەو ھێرشەی سوپای تورکەوە بە زمانێکی توند ئیدانە کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق دا ٨ بڕیاردراون، كە بریتین لە:

١ - پێشكەشكردنی سكاڵایەكی بەپەلە لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە.

٢ - بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا لەعێراق لەلایەن وەزارەتی دەرەوو پێڕاگەیاندنی ئیدانەكردنی هێرشەكە.

٣- بانگكردنەوەی هەڵسوڕێنەری كاروبارەكانی عێراق لە ئەنقەرە بۆ راوێژو راگرتنی رێكارەكانی ناردنی باڵیۆزی نوێی عێراق بۆ توركیا.

٤ - راسپاردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتێك لەسەر دۆخی سنوری عێراق و توركیاو گرتنەبەری هەمو هەنگاوێكی پێویست بۆ بەرگریكردن.

٥ - چاودێریكردنی دۆخی بریندارەكانی هێرشەكەو خانەوادەی شەهیدەكان و قەرەبوكردنەوەیان.

٦ - هەماهەنگیكردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی گرتنەبەری رێكاری یەكلاكەرەوە بۆ ریگری لە پێشێلكارییەكان.

٧ - توركیا داوای لێبوردنی فەرمی پێشكەش بكات و سەرجەم هێزەكانی لەنێو خاكی عێراق بكشێنێتەوە.

٨ - عێراق رەتیدەكاتەوە خاكەكەی ببێتە شوێنێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هەر وڵاتێكی تر و ببێتە گۆڕەپانێك بۆ تەسفیەی حسابات و هەروەها بونی هەر رێخراوێكی تیرۆریستی و گروپێكی چەكداریش لەنێو خاكەكەی رەتدەكاتەوە.

ژ.ت