ڕەشنووسێک سەربارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پەرلەمانی ئیسپانیا

گروپی پەرلەمانتاری (ئیزکویرداس پۆر سەربەخۆ) کە یەکێکە لە لایەنگرانی هاوپەیمانی سەربەخۆیی پەرلەمانی ئیسپانیا، ڕەشنووسێکی سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێشکەشی پەرلەمان کرد.

سیناتۆرەکانی ئەو هاوپەیمانییە کە لە لایەن (ERC) کەتەلۆنا، Gorka Elejabarrieta Dîaz و لۆرا کاستێل ئی فۆرت پێکهاتبوو، ڕەشنوسێکیان سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشکەشی پەرلەمان کرد.

لە ڕەشنوسەکەدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بانگەوازی بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ-ی عەبدوڵا ئۆجالان کرا و داوایان کرد کە ڕەشنوسەکە لە کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە کاری پێ بکرێت.

لە ڕەشنووسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عەبدوڵا ئۆجالان کەسایەتییەکی ناوەندییە و یەکێکە لەو ڕێبەرانەی کە بە بیرۆکەکانی بۆ چارەسەرەی دەناسرێت.

ڕەشنووسەکەدا سەرەڕای پرۆسەی ڕفاندن و دادگاییکردن، گۆشەگیریی و بڕیارەکانی AIHM لەخۆ دەگرێت و ڕاگەیەندراوە: "لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە، عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیریی بەردەوامدایە. هیچ پەیوەندییەکی بە جیهانی دەرەوە نییە و ڕێگا نادرێت لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی دیدار ئەنجام بدات. سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها پێشێلکردنی مافە بنچینەییەکانی مافی مرۆڤە."

لەلایەکی دیکەوە عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە. عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ "مەترسی ڕێگا" بۆ چارەسەری و کۆتایی هێنان بە کێشەکان، هەوڵ و پلانێکی زۆری بۆ ئاشتی داڕشتووە کە لەلایەن گەلی کوردەوە بە ڕێگەی چارەسەری پەسەند کراوە. ئەگەرچی حکومەتی تورک گوێی لەو پێشنیارانە نەگرتووە و بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە توندوتیژی و سیاسەتی شەڕ. داواکاری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا مەسەلەی دادپەروەری نییە، بەڵکو پێویستییەکی ئەخلاقییە. ئازادکردنی ئۆجالان ئەو شەپۆلە توندوتیژییە کە مۆری خۆی لە مێژووی تورکیا و کوردستان داوە، کۆتایی پێدەهێنێت."

لە ڕەشنووسەکە ئەم بانگەوازییەی خوارەوە بۆ کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە هاتووە:

١. بانگەوازی بۆ حکومەتی تورکیا کە ڕێز لە بڕیارەکانی AIHM بگرێت و مەرجەکانی زیندانیان لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤدا بەڕێوە ببات.

٢. بانگەوازی بۆ حکومەتی ئیسپانیا کە لەبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی، تورکیا ئیدانە بکات.

٣. بانگەوازی بۆ حکومەتی ئیسپانیا کە بە دەرفەتە دیپلۆماسیەکانی گوشار بخاتە سەر حکومەتی تورکیا بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی AIHM و مسۆگەر کردنی دیداری ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی و ئازادکردنی.

٤. بانگەوازی بۆ حکومەتی ئیسپانیا، لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، مافەکانی مرۆڤ بکاتە مەسەلەی سەرەکی.

٥. بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و ئازادی بەڕێزیان مسۆگەر بکەن و گوشار بخەنە سەر حکومەتی تورکیا ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت.