ترەمپ: ئێران دوو هەفتە مۆڵەتی هەیە
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "دوو هەفتە مۆڵەت بە ئێران دەدەم تا بەهۆشی خۆیان بێنەوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "دوو هەفتە مۆڵەت بە ئێران دەدەم تا بەهۆشی خۆیان بێنەوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگەیاند، دوو هەفتە مۆڵەت بە ئێران دەدەم بزانین کە بەهۆشی خۆیان دێنەوە یان نا، گوتی: "ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان ئەوا وەڵامی توندیان دەدەینەوە".
ترەمپ دووپاتی کردەوە، "دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆشی خۆیان دێنەوە یان نا، ئەو ماوەیە زۆرترین ماوەیە کە پێیان دراوە".
هەروەها گوتی: "گەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان ئەوا بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە".
لەکۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە: "ڕەنگە پشتگیریی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم بەپێی هەلومەرج".